پرسیار: ئایا مەشڕوباتی تاقە حەڵاڵە یان حەڕامە؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:
١ـ مەشروباتی تاقە تا ئێستا هیچی مەوادی حەرامی تێدانییە لە ئەسڵدا، وەک شتی پیس و مردارەوەبوو و مخدرات و مسکر، بۆیە هەر شتێک مەوادی حەڵاڵی تێدابێ و هیچ حەرامی تێدا نەبێ حەڵاڵە.
٢ـ خودی مەشروباتەکە زیانی نییە، بەڵکو زیانی لە خراپی بەکارهێنانی دایە، زۆر شت هەیە ڕێگەپێدراوە ئەگەر خراپ بەکاربهێنی یان زۆر بەکاری بهێنی زیانی بۆ مرۆڤ دەبێ، بۆیە مرۆڤ ئەگەر بەکاری هێنا با مام ناوەند بێ، تا سوودی لێ وەربگرێ و تووشی زیان نەبێ.
٣ـ باشتر وایە ئەوەی بەکاری دەهێنێ پرسیار بکات لە دکتۆر و کەسی شارەزا، چونکە زۆر شتی حەڵاڵ هەیە دکتۆر لە هەندێک کەس قەدەغە دەکات لەبەر تەندروستی کەسەکە و زیان بۆی، هەروەها لێکۆلینەوەکانیش لەسەر مەشروباتی تاقە بەردەوامن تا ئێستا.