سەردێری پرسیار: ئایا دانیشتن لەگەڵ کەسانی کافر دروستە؟ نانیان لەگەڵ بخۆی لەگەڵیان پێ بکەنی؟

بەرواری دانان :2024-09-27 کۆدی پرسیار:3566

پرسیار:

پرسیار: ئایا دانیشتن لەگەڵ کەسانی کافر دروستە؟ نانیان لەگەڵ بخۆی لەگەڵیان پێ بکەنی؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:

١ـ دانیشتن لەگەڵ کافر و فاسق لەکاتی ئەنجام دانی خراپە و ئینکاری نەکردنیان حەرامە و لە تاوانە گەورەکانە.

٢ـ نان خواردن و پێکەنین و دانیشتن لەگەڵ کافر بۆ ئەوی ڕابکێشی بۆ ئیسلام یان کەسێکی نزیکی خۆتە لەبەر نزیکی هیچی تێدانییە، بەڵام دەبێ ئاگاداری ئەوە بیت دان بە خراپەیان نەنێیت.

٣ـ زانایان دەڵێن یەکێک لە گرینگترین بابەتی بیروباوەر خۆشویستن و پشتیوانی کردنی خۆشەویستانی خودایە و دژایەتی کردنی ناحەزان و دوژمنانی خودایە، ئەم دوو کارە دژاودژی یەکترن، واتە دۆستایەتی خۆشەویستانی خودا ناکرێت هەتاکو دژایەتی ناحەزانی خودا نەکەیت، خۆشویستن و ڕق لێ بوونەوە دەبێت لە پێناو خوا بێت، پێغەمبەر (ﷺ) دەفەرمووێت: (پتەوترین گرێی ئیمان ئەوەیە خۆش ویستن و ڕق لێ بونەوە لەبەر خوا بێت و لەڕێگای خوا دا بێت).

زانایان دەلێن دروستە مرۆڤ کافری خۆش بوێت خۆشویستنی سروشتی جا لەبەری خزمایەتی یان چاکەی لەگەل کردووە، بەلام دەبێت بەری بیت لە دینەکەی و ڕقیشت لێ بێتەوە.

صالح ال الشیخ خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت: (دۆستایەتی و دوژمنایەتی کافرەکان سێ پلەیە:

یەکەم: پشتگیری و خۆشەویستی بۆ کافرت ھەیە لەبەر کوفرەکەی، ئەمەیان کوفرە.

دووەم: خۆشت دەوێت و ڕێزی لێ دەگریت بۆ دونیا، ئەمەیان حەڕامە و جۆرێکە لە جۆرەکانی پشتگیری کردنی زەم کراو.

سێیەم: بەرامبەر نیعمەت یان نزیکی و خزمایەتی، ئەم جۆری خۆشەویستی دێتەدی، یان چاکە کردن یان شتی تر، ئەگەر شەڕ دژی موسلمانان نەکات ئەوە ڕوخسەت دراوە) (إتحاف السائل بما في الطحاوية من مسائل) ص (501) بترقيم الشاملة .

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام