پرسیار: مامۆستای ئافرەت ئەگەر وانە بڵێتەوە و ئێمە سەیری بکەین ئایا بە نەزەر حساب دەکرێت بۆ ئێمە؟
وەلام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:
١- نەزەر کردن حەڕامە لەسەر ژن و پیاو، بەڵگە: خوای گەورە دەفەرمووێت: (قُلْ لِلْمُؤْمِنِينَ يَغُضُّوا مِنْ أَبْصَارِهِمْ وَيَحْفَظُوا فُرُوجَهُمْ ذَلِكَ أَزْكَى لَهُمْ إِنَّ اللَّهَ خَبِيرٌ بِمَا يَصْنَعُونَ٣٠ وَقُلْ لِلْمُؤْمِنَاتِ يَغْضُضْنَ مِنْ أَبْصَارِهِنَّ وَيَحْفَظْنَ فُرُوجَهُنَّ).
واتە: (ئهی پێغهمبهر (ﷺ)) به پیاوانی ئیماندار بڵێ: چاویان بپارێزن (لهسهرنجدانی ئافرهتانی نامهحرهم) ههروهها نامووس و عهورهتی خۆیان له حهرام بپارێزن، بێگومان ئهوه پاکترو پوختتره بۆیان (بۆ دڵ و دهروون و ڕواڵهت و ڕۆح و لاشهیان) بهڕاستی خوا ئاگاداره بهو ههڵس و کهوت و ڕهفتارانهی که دهیکهن. به ئافرهتانی ئیمانداریش بڵێ: چاویان بپارێزن (له تهماشای نامهحرهم) داوێنی خۆیان بپارێزن له گوناهـ.
﴿وَقُلْ لِلْمُؤْمِنَاتِ يَغْضُضْنَ مِنْ أَبْصَارِهِنَّ وَيَحْفَظْنَ فُرُوجَهُنَّ﴾: لەبەر تەئکیدکردنەوە لە واجبی چاو پاراستن و فەرج پاراستن جارێکی تر بە شێوەیەکی تایبەت باسی ئافرەتی کردووە، هەروەها ئاماژەکردنە بۆ ئەوە تووش بوون بەم تاوانە بۆ ئافرەت تووندترە و ترسناکترە و زیانی زیاترە.
٢- زانایان دەلێن سەیر کردنی ئافرەت بۆ پیاو یان پیاو بۆ ئافرەت ئەم سێ حالەتانەن:
یەکەم: ئافرەت سەیری پیاو دەکات یان پیاو سەیری ئافرەت دەکات لەبەر ئەوەی پێویستە، ئەمەیان دروستە ھەموو زانایان یەک دەنگن، نموونە: کڕین و فرۆشتن یان کاتی داخوازی و حالەتی تر کە پێویست بکات.
دووەم: ئافرەت سەیری پیاو دەکات یان پیاو سەیری ئافرەت دەکات بە شەھوەت و خۆشی پێ دەبات یان ترسی فیتنە دروست بوونی ھەیە، ئەمەیان حەڕامە بە یەک دەنگی ھەموو زانایان.
حالەتی سێیەم: ئافرەت سەیری پیاو دەکات پێویست نییە و بە شەھوەتیش سەیری ناکات و ترسی تووش بوون بە فیتنەی نییە، ئەمەشیان حەڕامە لەسەر وتەی ڕاستی زانایان.
٣- ئەسڵ وایە مامۆستای ئافرەت لە قوتابخانەی کچان وانە بڵێتەوە و پیاویش لە قوتابخانەی کوڕان بڵێتەوە، چونکە تێکەڵاوی ژن و پیاو حەرامە، بەڵام ئەوەی ئێستا ڕوویداوە لە قوتابخانەکان و کۆلێژەکان و زۆربەی شوێنەکان تێکەڵاوی هەیە لەسەر موسڵمان واجبە تەقوای خوای بکات بەپێی توانا و چاو بپارێزێت.
٤- زۆربەی ئەو تاوانانەی تووشی مرۆڤ دەبن سەرچاوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ تەماشاکردنی نادروست، چونکە وەک زنجیرەیەکی یەک لەدوای یەک وایە بەرەو حەزو ئارەزوو و تەماشاکردن هەنگاو دەنێت، دواتر بیرۆکە دروست دەکات، بیرۆکەش دەبێتە بیرێکی تەواو، بیریش حەزو ئارەزوو دەبزوێنێت، ئارەزووش ئیرادە دروست دەکات، دواتر ئەو ئیرادەیە دەبێتە عەزیمە و سووربوون لەسەر جێ بەجێکردنی ئەو کارە، کە سەرەنجام تاوان ڕوودەات، وە هیچ بەربەستێک و ڕێگریەکی دەرونی ئاستەنگی بۆ دروست ناکات.
٥- ئەوەی جێگای سەرسوڕمانە ئەوەیە کە هەر تەماشاکردنێک برینێک دەکاتە نێو دڵەوە، تا برین لەسەر برین زیاد دەکات کە دواتر لە هەژەمەتی ئازاردا هیچ ڕێگرییەک ناکات لە هێنانی ئازار و برینی تر بۆ دڵی، بۆیە چەند خۆتی لێ بپارێزی و بەدوور بگری باشە.