پرسیار: لەکاتی بەڕۆژوو بوونا چۆن خۆمان بپارێزین لە وردەی سیواک کە بچێتە قوڕگت یان ئاوکردنی دەم و لووت لەکاتی دەست نوێژ نەچێتە قوڕگەوە؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:
١ـ ئاو لە دەم و لووت ڕادان ڕێگەپێدراوە بۆ ڕۆژووگر، تەنها مبالغە کردن لە ئاو لە لووت ڕادان دروست نییە لەترسی ئەوەی ئاو بچێتە قورگەوە.
٢ـ شەرع لەگەڵ ئەوە نییە زیادەڕەوی بکەیت کاتی ئاو لە دەم و لووت ڕادان دەم وشک بکەیتەوە یان خۆت بەدوور بگریت لە ئاو لە دەم و لووت ڕادان. (المجموع) للنووي (٦/٣٢٧).
٣ٚـ دروستە ڕۆژووگر سیواک بکات جا پێش نیوەڕۆ بێ یان دوای نیوەڕۆ لەسەر وتەی ڕاستی زانایان، بۆ ڕۆژووگر دروستە سیواک بکات هەروەک چۆن سوننەتە بۆ بێجگە لە ڕۆژووگر لە هەموو کاتێک بکات. (فتح ذي الجلال والاکرام) (١/٢٤٢).
٤ـ سیواک ئەگەر لکاو دروست بکات قوتی بدات هیچی تێدانییە، هەروەک چۆن ئاو لەدەم ڕادان ئەگەر لکاو دروست بکات دروستە قوتی بدەیت کە لەناو دەمەدایە، بەڵام ئەگەر سیواک لکاوی دروست کرد و لکاو لەدەم دەرچوو و دواتر خستیە ناو دەمی و قوتی دایەوە، ئەمەیان ڕۆژوو بەتاڵ دەکاتەوە ئەگەر بە ئەنقەست بێت، ئەگەر لەبیری کرد یان هەڵەی کرد هیچ زیانی پێ ناگات.