سەردێری پرسیار: یەکێک لە ڕەمەزانا بە ئەنقەست لەکاتی بەڕۆژوو بوونیا خۆی لەشگران بکات خۆشی نەشوات، نەشزانێ توشی لەشگرانی و بێ نوێژی بووە چی بکات بۆ ئەوەی بەڕۆژووبێتەوە؟

بەرواری دانان :2024-09-30 کۆدی پرسیار:3569

پرسیار:

پرسیار: یەکێک لە ڕەمەزانا بە ئەنقەست لەکاتی بەڕۆژوو بوونیا خۆی لەشگران بکات خۆشی نەشوات، نەشزانێ توشی لەشگرانی و بێ نوێژی بووە چی بکات بۆ ئەوەی بەڕۆژووبێتەوە؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:

١ـ خووی نهێنی (استمناء) ڕۆژوو دەشکێنێت ئەگەر مەنی دەربچێت لەسەر وتەی زۆربەی زانایان و وتەی ڕاستی زانایان. (المغني) (٤ /٣٦١ـ٣٦٣)، (المجموع) (٦/٣٤٩)، (مجموعة الفتاوی ابن تیمیە) (٢٥/٢٥١). 

٢ـ هەموو زانایان یەک دەنگن خۆشۆردن واجب دەبێت بە دەرچوونی مەنی.

٣ـ هەر کەسێک زۆر نوێژ بکات و زۆر ڕۆژوو بگرێت بێ دەست نوێژ یان بێ  خۆشۆردن لە لەشگرانی ئەوەی نوێژ و ڕۆژووی دروسته ئەگەر نەزان بێ بە واجب بوونی پاک و خاوێنی، لەسەریشی نییە نوێژ و ڕۆژووەکان دووبارە بکاتەوە. (مجموع الفتاوى) لابن تیمیە ( 22/ 101، 102).

٤ـ واجبە لەسەر موسڵمان مەرجەکانی نوێژ بزانێت و کەمتەرخەمی نەکات لە فێربوون و زانستی شەرعی.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام