پرسیار: کەسێک ژنی دووەمی هێناوە ئایا واجبە وەڵامی دەعوەتەکەی بدەینەوە؟
وەڵام: زانایان چەند مەرجیان دانەوە بۆ وەلام دانەوەی دەعوەتی وەلیمە:
یەکەم: دەبێت ئەوەی تۆی دەعوەت کردووە موسڵمان بێت، ئەگەر کافر بێت واجب نییە وەڵامی بدەیتەوە.
دووەم: دەبێت ئەوەی تۆی دەعوەت کردووە کەسێکی باش بێت، ئەگەر کەسێک بێت تاوان بە ئاشکرا ئەنجام بدات ئەوە وەڵام دانەوەی دەعوەتی باشترە، بۆ ئەوەی پێداچوونەوە بەخۆیدا بکات.
سێیەم: دەبێت کەسەکە دیار کرابێت بۆ دەعوەت بە شێوەیەکی تایبەت، جا بە تەلەفۆن بێت یان نامە یان نێردراوێک یان هەر ڕێگایەکی تر.
چوارەم: نابێت دەعوەتەکە شتی بێ شەرعی تێدابێت، لە تێکەڵاوی ژن و پیاو و عەرەق خواردنەوە و ئالەتی ڕابواردن.
پێنجەم: ئەوەی کەسەی دەعوەت کراوە نابێت عوزری هەبێت، ئەگەر عوزری هەبوو لەسەری نییە وەڵامی دەعوەت بداتەوە، وەک ئەوەی نەخۆش بێت یان لەسەفەر بێت یان باران ببارێت یان ترسی تیاچوونی مالی هەیە یان نەفسی، چونکە هەموو واجبەکانی شەرع بە عوزر لادەچێت، لەبەر ئەم قاعیدەیە کە زۆر گرینگە: (لا واجب مع العجز).
شەشەم: دەبێت دەعوەتەکە جاری یەکەمی بێت، ئەگەر بانگی بکات بۆ وەلیمەی ژنی دووەم و سێیەم و چوارەم ئەوە واجب نییە وەڵامی دەعوەتەکە بداتەوە.