پرسیار: حوکمی (بسم اللە) پێش نان خواردن؟
وەڵام: جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان سەبارەت حوکمی (بسم اللە) پێش نان خوارد، دوو وتە هەیە:
یەکەم: هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون (بسم اللە) وتن کاتی نان خواردن واجبە، کە ئەمە وتەیەکە لە وتەکانی ئیمام ئەحمەد و ابن حزم و ابن قیم و ابن باز و ابن عثیمینە، بەڵگە:
- پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرمانی کردووە، ئەسڵ لە فەرمان کردن بۆ واجب بوونە، لەبەر وتەی: (سم اللە).
- پێغەمبەری خوا (ﷺ) جەختی لەوەش کردۆتەوە ئەگەر لەبیر کرا دەبێت بڵێت: (بسم اللە في أولە وآخرە): (إذَا أكَلَ أحَدُكُم فَلْيَذْكُرِ اسْمَ اللَّهِ تعَالَى فإنْ نَسِىَ أنْ يَذْكُرَ اسْمَ اللَّهِ في أوَّلِهِ فَلْيَقُلْ: بِسْمِ اللَّهِ في أوَّلِه وَآخِرِهِ). أخرجه أبو داود (٣٧٦٧)، والترمذي (١٨٥٨)، وصححه الألباني في (سنن أبو داود).
- ئەوەی (باسم اللە) ناڵێت شەیتان دەبێتە شەریکی لە خواردن و خواردنەوە. (زاد المعاد) لابن القیم (٢/٣٦٢).
دووەم: زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون (بسم اللە) وتن کاتی نان خواردن سوننەتە نەک واجب بێت، بەڵکو هەندێک زانا ئیجماع نەقل دەکەن، لەوانە ئیمام النووي، لەبەر ئەوەی (بسم اللە) لە بابی ئادابە. (شرح صحیح مسلم) (١٣/٢٠).
باشتر وایە (بسم اللە) تەرک نەکرێت، لەبەر ئەوەی وتەی ئەوانەی دەڵێن واجبە وتەیەکی بەهێزە، واللە أعلم.