پرسیار: دروستە کاتی نان خواردن لەگەڵ (باسم اللە) (الرحمن الرحیم) بخوێنین؟
وەڵام: زانایان دەڵێن فەرموودەی صحیح هاتوون (باسم اللە) دەڵێیت بێ (الرحمن و الرحیم)، پاڵ پشتیش بۆ ئەمە: (بِسْمِ اللَّهِ في أوَّلِه وَآخِرِهِ)، هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون هیچی تێدانییە ئەگەر (الرحمن و الرحیم) بڵێیت، بەڵکو ئیمام النووي بۆ ئەوە چوون باشترە، هەروەها ابن مفلحیش لە ابن تیمیة نەقڵ دەکات کە باشترە، بەڵام ابن حجر بۆ ئەوە چووە هیچ بەڵگە نەهاتوون بۆ زیاد کردنی (الرحمن و الرحیم)، کە ئەمە وتەی ڕاستە. (الأذکار) لاپەڕە (٢٠٧)، (الفروع) ٥/٣٠٠)، (فتح الباري) (٩٥٢١).