پرسیار: ئایا دروستە کومەڵە کەسێک تەنها یەک کەس (باسم اللە) بخوێنێ پێش نان خواردن، ئایا لەسەر ئەوانی لادەچێ؟
وەڵام: جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان ئەگەر کۆمەڵێک بوون یەک کەس (باسم اللە) بڵێت ئایا لەسەر ئەوانی تر لادەچێت یان نە، دوو وتە هەیە:
یەکەم: شافعی دەقی هەیە یەک کەس (باسم اللە) بخوێنێ لەسەر ئەوانی تر لادەچێت، بەڵگە:
- وەک وەڵام دانەوەی سەلام و پژمین وایە، قیاس دەکەن لەسەر ئەم دووانە.
- ئەگەر (باسم اللە) نەخوێندرێ شەیتان بەژدار دەبێت لە خواردن و خواردنەوە، ئەگەر یەکێک بڵێت بەسە بۆ هەمووان و مەبەستەکە دێتەدی. (الأذکار) لاپەڕە (٣٧٤).
دووەم: هەندێک زانا تر بۆ ئەوە چوون یەک کەس (باسم اللە) بخوێنێ لەسەر ئەوانی تر لاناچێت، بەڵگە:
- عائشە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: پێغەمبەری خوا (ﷺ) خواردنی دەخوارد لەگەڵ شەش هاوەڵانی، پیاوێکی دەشتەکی هات دوو پارووی خوارد، پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرمووی: (أما إنە لو سمی لکفاکم). رواە الترمذي (٨١٥٩)، وقال: (حدیث حسن صحیح).
ئەوەی زانراو بێت پێغەمبەری خوا (ﷺ) و هاوەڵانی (بسم اللە)یان خوێندنبوو، کاتێک دەشتەکی هات (بسم اللە) نەخوێند شەیتان لەگەڵی بەژار بوو، ئەگەر (بسم اللە) خوێندبا بۆ هەمووان کافی بوو. (زاد المعاد) لابن القیم (٢/٣٩٨).
- پێغەمبەری خوا (ﷺ) بە غولامەکەی فەرموو: (سم اللە)، ئەگەر (فرض الکفایة) بوایا ئەوە ڕوونی دەکردەوە، لەبەر ئەوەی شوێنێکە شوێنی فێرکردن بوو.