پرسیار: ئافرەتێک باوکی کافرە، ئایا دروستە باوکی وەلێ بێ بەسەر کچەکەی لە بەشوودان؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:
١ـ وەلی مەرجە بۆ دروستی نیکاح لەسەر وتەی زۆربەی زانایان، هەر ئافرەتێک شوو بکات بێ وەلی نیکاحەکەی پوچە، لەبەر وتەی پێغەمبەری خوا: (لا نِكَاحَ إِلَّا بِوَلِيٍّ) رواه أبو داود (٢٠٨٥) ، والترمذي (١١٠١) ، وابن ماجه (١٨٨١).
٢ـ مەرج بۆ وەلی ئافرەت ئەوەیە دەبێت موسڵمان بێت، کە هەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر ئەمە. (المغني) (٩/٣٧٧).
٣ـ ئەگەر باوک کافر بێ باپیر و برای و مام ئەگەر موسڵمان بن ئەوان دەبن بە وەلی، ئەگەر نەبوو ئەوە قازی دەبێتە وەلی، ئەگەر قازی موسڵمان نەبوو ئەوە پیاوێکی دادپەروەر دەبێتە وەلی.