پرسیار: حوکمی داوای جیابوونەوە کردن لەلایەن ئافرەتەوە؟ ئایا خولع دروستە؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە:
١ـ (خلع): ئەوەیە ئافرەت داوای جیابوونەوە لە پیاوەکەی دەکات لەسەر هەندێک مال کە بدات بە پیاوەکەی خۆی لەبری جیابوونەوە.
٢ـ هەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر دروستی خولع، خیلافێکی شاز هەیە بکر بن عبد اللە المزني تابعی یە دەڵێت دروست نییە، بەڵگە: (فَلَا تَأۡخُذُواْ مِنۡهُ شَيۡـًٔاۚ) [النساء:٢٠]، ئەم ئایەتە ئایەتی سورەتی بەقەرەی نەسخ کردۆتەوە: (فَلَا جُنَاحَ عَلَيْهِمَا فِيمَا افْتَدَتْ بِهِ) [البقرە:٢٣٩]، لەوانەیە ئەو فەرموودانەی هاتوون لەسەر خلع پێی نەیگەیشتبێت، وتەکەی شازە و حسابێ بۆ ناکرێ و پێچەوانەی یەک دەنگی زانایانە. (زاد المعاد في هدي خير العباد) (٥/١٧٥)، (مجموع الفتاوى) لابن تیمیە (٣٢/٢٨٢)، (فتح الباري) لابن حجر (٩/٣٩٥)، (تفسیر قرطبي) (٣/١٣٩).