سەردێری پرسیار:کەسێک بە گاڵتە بەخێزانی خۆی وتووە تەلاقم دای، ئایا تەلاقی دەکەوێت؟

بەرواری دانان :2024-10-16 کۆدی پرسیار:3580

پرسیار:

پرسیار: کەسێک بە گاڵتە بەخێزانی خۆی وتووە تەلاقم دای، ئایا تەلاقی دەکەوێت؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: جیاوازی هەیە لەنێوان سەبارەت بە تەلاقی ئەو کەسەی گاڵتە دەکات، دوو وتە هەیە:

یەکەم: ئەوەی گاڵتە دەکات تەلاقی دەکەوێت، کە ئەمە وتەی هەر چوار مەزهەبەکانە، هەندێک زانا ئیجماع نەقل دەکەن، بەڵگە:

ـ عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ (ﷺ): (ثَلاثٌ جِدُّهُنَّ جِدٌّ وَهَزْلُهُنَّ جِدٌّ: النِّكَاحُ وَالطَّلاقُ وَالرَّجْعَةُ) رَوَاهُ الأَرْبَعَةُ إِلَّا النَّسَائِيَّ، وَصَحَّحَهُ الْحَاكِمُ.

واتە: لە أبي هریرة دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت فەرمووی: پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرمووی: (سێ شت گالتە و بێ مەبەستییەکەی ڕاستی یە: ژن هێنان و تەلاق و گەڕاندنەوە). رواە أبو داود في کتاب (الطلاق)، باب (الطلاق علی الهازل) (٢١٩٤)، والترمذي (١١٨٤)، وابن ماجە (٢٠٣٩)، والحاکم (٢/١٩٨).

ـ چونکە وتەیەکی دەربڕیوە مەبەستی هەبووە و بەویستی خۆی دەری بڕیوە، ڕازی نەبوونی بەوەی کە تەلاقی دەکەوێت لەبەر ئەوەی گومانی وایە ناکەێت ئەمە کاریگەری نییە، لەبەر هەڵە لە گومانی. (أسنى المطالب) لزكريا الأنصاري (٣/٢٨١).

ـ هەموو شتە صریحەکان پێویستییان بە نییەت نییە، بەم شێوەیەش تەلاق دان بە صریحی جا بە جدی بێ یان گاڵتە تەلاقی دەکەوێت. (المبدع) لبرهان الدين ابن مفلح (٧/٢٤٩).

ـ زۆر لە زانایان ئیجماع نەقل دەکەن لە کەوتنی تەلاق، بەڵام ئیمام مالک و ئەحمەد وتەی هەیە کە تەلاقی ناکەوێت. (الإشراف على مذاهب العلماء) (5/230)، (الاستذكار) (5/542)، (تحفة المحتاج) (8/29)، (منح الجليل شرح مختصر خليل) (4/45)، (الإنصاف للمرداوي (8/342)، (إغاثة اللهفان في حكم طلاق الغضبان) لاپەڕە (61).

دووەم: هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون تەلاقی ئەوەی گاڵتە دەکات ناکەوێت، کە ئەمە وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد و مالک، شەوکانی ئەم وتەی داوەتە پاڵ کۆمەلێک ئیمام، بەڵگە:

- خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿وَإِنۡ عَزَمُواْ ٱلطَّلَٰقَ فَإِنَّ ٱللَّهَ سَمِيعٌ عَلِيمٞ٢٢٧﴾ [البقرة: 227]، بەڵگەیە تەلاق حسابی عەزم و جەزمی بێ دەکرێت نەک گاڵتە.

- ئەوەی گاڵتە دەکات هیچ نییەتی تەلاق دانی نییە، هەموو کردەوەیەکیش گرینگ نییەتە.

- هیچ فەرموودە و دەقی بڕاوە و صحیح نەهاتوون بۆ ئەمە.

باشتر وایە موسڵمان خۆی بەدوور بگرێت لە گاڵتە کردن لە تەلاقدان، لەبەر ئەوەی زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون تەلاقی دەکەوێت، بۆ دڵنیایی و سەلامەت بوو باشتر وایە خۆی بەدوور بگرێت، واللە أعلم.

سەبارەت بەوەی تەلاقی دەکەوێ یان نە، ئەمەیان قازی حوکم بەسەری دەدات، واللە ٲعلم.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام