پرسیار: حوکمی دەنگ بەرزکردنەوە لەلای ئەو کەسەی کە نوێژ دەکات و هات و هاوار دەکات؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:
١ـ نابێ دەنگ بەرز بکەیتەوە لەلای ئەو کەسەی نوێژ دەکات، لەبەر ئەوەی کەسەکە ئەزیەت دەدرێت و نوێژی لێ تێک دەچێت، ئەمەش نەهی لێی کراوە لەڕووی شەرعەوە، پێغەمبەری خوا دەفەرمووێت: (إن المصلي يناجي ربه، فلينظر بما يناجيه به، ولا يجهر بعضكم على بعض بالقرآن). رواه الإمام مالك في الموطأ.
٢ـ ئەگەر خوێندنەوەی قورئان بەدەنگی بەرز قەدەغەکراو بێت بۆ ئەوەی نوێژی کەسێکی تر تێک نەدەیت، ئەی چۆن دەبێ قسەی تر بکەیت و دەنگ بەرز بکەیتەوە لەلای نوێژخوێن؟! ئەمەیان لەپێشترە دروست نەبێ.