پرسیار: (الإیلاء) چییە، دەکرێت ڕوونکردنەوەیەک بدەن لەسەری؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەلێن:
١- (الإیلاء): لەڕووی زمانەوانی: (مصدر آلی یؤلي إیلاء): واتە: ئەگەر سوێندی خوارد، لەڕووی شەرعەوە: سوێند خواردن لەسەر تەرک کردنی جووت بوون لەگەڵ خێزانی خۆی، جا ماوەی تەرک کردن دیار بکات یان دیار نەکات.
٢- حوکمەکەی: حەڕامە ئەگەر لە چوار مانگ تێپەڕ بکات، چونکە زیان بە ئافرەت دەگەیەنێت، ئەگەر کەمتر بێت لە چوار مانگ دروستە ئەگەر مەسلەحەتی تێدا بوو، وەک ئەوەی ئافرەت چاک بێت، ئەگەر هەجری ئافرەت بکەی زیاتر لە چوار مانگ بێ ئەوەی سوێند بخۆیت، ئەوە بە (إیلاء) حساب ناکرێت، چونکە مەرجە سوێندی لەگەڵ بێت.
٣- هەر کەسێک سوێند بخوات کە نەچێتە لای خێزانی تا چوار مانگ زیاتر ئەوە بە (مول) حساب دەکرێت، لەبەر وتەی خوای گەورە: ﴿لِّلَّذِينَ يُؤۡلُونَ مِن نِّسَآئِهِمۡ تَرَبُّصُ أَرۡبَعَةِ أَشۡهُرٖۖ فَإِن فَآءُو فَإِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٞ رَّحِيمٞ٢٢٦﴾ [البقرة: 226]، خوای گەورە چوار مانگی داناوە، دوای چوار مانگ یان لەگەڵی جووت دەبێتەوە ئەگەر توانای هەبوو یان تەلاقی دەدات، ئەگەر توانای جووت بوونی نەبوو لەبەر نەخۆشی یان لە سەفەرە یان لە بەندیخانەیە ئەوە تەنها بە زمان یان دڵ گەڕاندنەوە بەسە، لەسەر ئەمە تەنها ئەوە بەسەر کە ماچی بکات، گەراندنەوە باشترە و خۆشەویستترە لای خوای گەورە لە تەلاق دان، لەبەر ئەوەی کاتێک باسی گەڕاندنەوە دەکات ئایەتەکە کۆتایی هاتووە بە (غفور) و (رحیم)، بەڵام کاتێک باسی تەلاق دەکات کۆتایی هاتووە بە (سمیع) و (علیم): ﴿لِّلَّذِينَ يُؤۡلُونَ مِن نِّسَآئِهِمۡ تَرَبُّصُ أَرۡبَعَةِ أَشۡهُرٖۖ فَإِن فَآءُو فَإِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٞ رَّحِيمٞ٢٢٦ وَإِنۡ عَزَمُواْ ٱلطَّلَٰقَ فَإِنَّ ٱللَّهَ سَمِيعٌ عَلِيمٞ٢٢٧﴾ [البقرة: 226-227]
٤- بە تێپەڕبوونی چوار مانگ پیاوەکە تەلاقی ناکەوێت تا پیاوەکە خۆی تەلاقی دەدات، یان تەلاقی دەدات یان دەیگەڕێنێتەوە، ئەگەر تەلاقی کەوتبا پیاوەکە سەرپشک نەدەبوو.