پرسیار: نوێژی عیشام کرد بە نییەتی نوێژی مغرب، لەناو نوێژ لە ڕەکاعەتی سێیەم بیرم کەوتەوە نوێژی عیشایە و نوێژی مغربم کردووە، ئایا نوێژی عیشا دەبێ دووبارە بکەمەوە؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:
١- نییەت مەرجە بۆ دروستی نوێژ، لەبەر وتەی پێغەمبەری خوا (ﷺ): (إنما الأعمال بالنيات، وإنما لكل امرئ ما نوى).
٢- هەر کەسێک داخلی نوێژی عیشا بێت بە نییەتی نوێژی مغرب هەڵە بکات، ئەوە تەکبیرەی ئیحرامی دروست نییە، لەسەریەتی نوێژی عیشا دووبارە بکاتەوە ئەگەر بیری کەوتەوە، تەکبیرەی ئیحرامی نوێژ بۆ نوێژی عیشا دەکات و نوێژ دەکات.
٣- ئەگەر کەسێک لەناو نوێژ بەبیری هاتەوە و بەردەوام بوو لەسەر نوێژەکە و نییەتی گۆڕی و کردی بە نوێژی عیشا، واتە: چوار ڕەکاعەتی ئەنجامدا، ئەوە لەسەریەتی نوێژ دووبارە بکاتەوە، ئەگەر کاتی نوێژیش چوو بێت ئەوە نوێژ قەزا دەکاتەوە