سەردێری پرسیار:ئایا خراپەی کافر دەبێتە چاکە ئەگەر موسڵمان بوو؟

بەرواری دانان :2024-10-27 کۆدی پرسیار:3587

پرسیار:

پرسیار: کەسێک کە موشریکە و ئێستا ئیسلامی پێنەگەیشتوە ئەو کەسە گریمان ئەمڕۆ موسوڵمان بوو تەوبەیێکی یەکجاری کرد و سبەی مرد ئایا ئەو تاوانانەی کردوویەتی بۆی دەبێتە حەسەنە وچاکە؟ تەبعەن کە ئەو کاتەی ئیسلامی پێ گەیشتوە ڕێک تەسلیم بووە، بەپێی ئەم قەولەی اللە تعالی: (يُبَدِّلُ ٱللَّهُ سَيِّـَٔاتِهِمۡ حَسَنَٰتٖۗ)؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:

١ـ هەر کەسێک تەوبە بکات و موسڵمان بێ ئەوە تەوبەی قبولە و خوای گەورە لە تاوانەکانی پێشووی خۆش دەبێت.

٢ـ وتەی: (يُبَدِّلُ اللَّهُ سَيِّئَاتِهِمْ حَسَنَاتٍ﴾: جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە گۆڕینی خراپەکان بە چاکە، دوو وتە هەیە:

- خوای گەورە ئەو کردەوە خراپەی لەسەری دەڕۆیشتن پێش تەوبە کردن بۆیان دەگؤڕێت بە کردەوەی باش، واتە: لەبری کردەوەی خراپ کردەوەی باش ئەنجام دەدات.

- هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون ئەم گۆڕینە باسی ئاخیرەتە، خراپەکانی کە لە دونیا ئەنجامی داوە بۆیان دەگۆڕێت بە چاکە.

وتەی: ﴿فَأُولَئِكَ يُبَدِّلُ اللَّهُ سَيِّئَاتِهِمْ حَسَنَاتٍ﴾، بەڵگەیە ئەوەی لە گومڕایی نەقل دەبێت بۆ هیدایەت پاداشتی چەند بەرامبەر دەبێت.

لە ئەبو هوڕەیڕە دەگێڕنەوە خوا لێی رازی بێت دەفەرمووێت: پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرمووی: (خەڵکانێک تەمەنای ئەوە دەکەن زۆر خراپەیان کردبا)، هاوەڵان گوتیان بۆچی ئەی نێردراوی خوا؟ فەرمووی: (ئەوانە خوای گەورە خراپەکانیان بۆ دەگۆڕێت بە چاکە)). رواه الحاكم في المستدرك (٧٧١٨) وصححه، والألباني في السلسلة الصحيحة (٥/٢٠٩).

ئەوەی لە کوفر و خراپەوە نەقل دەبێت بۆ هیدات پاداشتێکی زۆر گەورەی بۆی هەیە، چونکە جیهاد کردنی لەگەڵ نەفسی خۆی بۆ وەستان دژی شەهوەت و خراپەکانی زۆر ئەستەمە، بۆیە ئەوەی دەردەچێت لەم تاقیکردنەوەیە، ئەوە لە تاقیکردنەوەیەکی گەورە ڕزگار بووە هەر بۆیە ئەم پاداشتەش بۆی هەیە.

بەڵام لەگەڵ ئەمەش مانای ئەوە هەڵناگرێت ئیماندارێک لەسەر ئیمان و کردەوەی باش ژیاوە کافرێک تەوبە بکات پێشی دەکەوێت، چونکە ئیماندار کردەوە و ژیانی هەمووی نور و ڕوناکی و چاکەیە، مانەوە لەناو ئیسلامدا و تەمەن درێژی لەناو ئیسلامدا خێرترە و باشترە.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام