پرسیار: ئافرەتێک یەک جار تەلاق دراوە، ئایا واجبە لەسەر پیاو مەسرەفی بکات؟
وەڵام: زانایان دەڵێن ئافرەتی تەلاق دراو ئەم سێ حاڵەتەنانە:
یەکەم: دووگیانە: ئەمەیان واجبە مەسرەفی بکەیت و شوێنی بۆ دابین بکەیت.
دووەم: دووگیان نییە و تەلاقی ڕەجعی یە، ئەمەشیان واجبە مەسرەفی بکەیت و شوێنی بۆ دابین بکەیت.
سێیەم: تەلاقی بائنە و تەواو بووە، ئەمەیان واجب نییە مەسرەفی بکەیت و شوێنی بۆ دابین بکەیت، بەڵام ئەگەر مناڵی شیرخۆری هەبوو ئەوە کرێی شیرپێدانی پێ دەدەیت، لەبەر وتەی: ﴿وَءَاتُوهُنَّ أُجُورَهُنَّ﴾ [النساء: 25]، دەکرێ کرێ زیاتر بێت لە مەسرەفی ئافرەت. (فتح ذي الجلال والإکرام) (١٢/٢٥٣).