پرسیار: دەکرێت ڕوونکردنەوە بدەن لەسەر ئەم ئایەتە: (أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اجْتَنِبُوا كَثِيرًا مِنَ الظَّنِّ إِنَّ بَعْضَ الظَّنِّ إِثْمٌ)؟
وەڵام: خوای گەورە دەفەرمووێت: ( أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اجْتَنِبُوا كَثِيرًا مِنَ الظَّنِّ إِنَّ بَعْضَ الظَّنِّ إِثْمٌ) [الحجرات: ١٢].
واتە: ئهی ئهوانەی باوهڕتان هێناوه، خۆتان بپارێزن له زۆر لە گومانی خراپ، لهڕاستیدا ههندێ لهو گومانانه گوناهو تاوانن.
(اجْتَنِبُوا كَثِيرًا مِنَ الظَّنِّ): گومانی باش لەم ئایەتە دەرهاتووە، واتە دەبێ گومانی باش ببەیت، حەرامە گومانی خراپ ببەست بە ئەهلی خێر، دروستە گومانی خراپ ببەیت بە ئەهلی شەڕ، چونکە نەهی نەکراوە لە هەموو گومانێک. (مجموع الفتاوى) لابن تيمية (15/331)، (الإكليل) للسيوطي لاپەڕە (242).
وتەی: (اجْتَنِبُوا كَثِيرًا مِنَ الظَّنِّ)، نەیفەرموو: (اجتَنِبوا الظَّنَّ كلَّه)؛ نەیفەرموو: (خۆتان بەدوور بگرن لە هەموو گومانەکان)، چونکە گومان دابەش دەبێت بۆ دوو بەش:
یەکەم: گومانی خێر بردن بە مرۆڤ بردن، ئەمەیان داواکراوە کە گومانی خێر بە براکەت ببەیت مادەم ئەهلە بۆ ئەمە، ئەویش ئەو موسڵمانەیە کە ڕووکەشی عەدالەتە، ئەمەیان دەبێ گومانێ خێری پێ ببەیت.
دووەم: گومانی خراپ، ئەمەیان حەرامە بە موسڵمانێک ببەت ڕووکەشی باشە، حەڵاڵ نییە گومانی خراپی پێ ببەیت هەروەک چۆن زانایان بە ڕاشکاوانە ئەمە دەڵێن، سەبارەت بە گومانی خراپ بە کەسێک قەرینە لەسەری هەیە ئەمە شایستەی ئەوەیە و هیچی تێدانییە مرۆڤ گومانی خراپی پێ ببات. (تفسير ابن عثيمين: سورة الحجرات - الحديد) لاپەڕە (٤٩).
ـ ئایەتەکە بەڵگەیە بۆ واجبی خۆ دوورخستنەوە لە زۆر لە گومانەکان، چونکە هەندێک گومان تاوانن.
ـ ئایەتەکە بەڵگەیە بۆ حەڕامی گومان خراپ بردن بە ئیماندار و واجبی گومان باش بردن پێی ئەگەر کەسێکی باش بوو.