پرسیار: گەر کەسێک بوختانی لۆت کرد یان ئازاری دای ئەوە دوعای خراپی لێبکەی جائزە؟ گەر جائزە ئایا خودا لەو دونیایە عەزابی لۆ دەنێری؟ چونکە من دوعام لێکردیە شتێکی بەسەر بێت؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:
١ـ بوختان لە تاوانە گەورەکان، هەر کەسێک بوختانی بۆ کرابوو ئەوە خاوەن مافە و دەتوانێ لە کەسەکە خۆش بێ و دەتوانێ لێی خۆش نەبێ، بەشێوەیەکی گشتی عەفو کردن باشترە.
٢ـ دروستە دوعا لە ستەمکار بکەیت، بەڵگە:
ـ عن ابن عمر رضي الله عنهما: أنّ النبيّ (ﷺ) قلّما كان يقوم من مجلسٍ حتّى يدْعو بهؤلاء الدّعوات لأصحابه: (الّلهُمَّ اقْسِمْ لَنَا مِنْ خَشْيَتِكَ مَا تَحُولُ بِهِ بَيْنَنَا وَبَيْنَ مَعْصِيَتِكَ ... واجْعَلْ ثَأْرَنَا عَلَىْ مَنْ ظَلَمَنَا وَانصُرْنَا عَلَىْ مَنْ عَادَانَا). رواه الترمذي (٣٥٠٢) وقال: حسن غريب، وحسنه الألباني في صحيح الترمذي.
ـ عن جابرٍ رضي الله عنه قال: كان رسول الله (ﷺ) يقول: (الَّلهُمّ أَصْلِحْ لِيْ سَمْعِي وَبَصَرِيْ، وَاجْعَلْهُمَا الوَارِثَيْنِ مِنّي، وَانصُرنِي عَلَى مَنْ ظَلَمَنِي، وَأَرِنِي مِنْهُ ثَأْرِي). رواه البخاري في الأدب المفرد (1/226)، وحسنه ابن حجر في "نتائج الأفكار" (3/87)، وصححه الألباني في صحيح الأدب المفرد.
٣ـ دوعا کردن لێی بەوەی شتێکی بەسەر بێت یان لاشەی تووشی شتێک بێت ئەگەر زیاتر بێت لەو سزایەی کە شایستەیەتی ئەوە دەبێتە زیادەڕەوی کردن لە دوعادا، لەبەر وتەی: (فَمَنِ اعْتَدَى عَلَيْكُمْ فَاعْتَدُوا عَلَيْهِ بِمِثْلِ مَا اعْتَدَى عَلَيْكُمْ) [البقرة:١٩٤]. (الفواكه الدواني) (1/470).
٤ـ باشتر وایە عەفوی بکەیت، ئەگەر دوعای لێ بکەی بلێ خوایە مافی منی لێ وەربگرەوە، شایستەی چەند سزایە ئەمەیان لە بوختان دیارکردنی زەحمەتە، والڵە اعلم.