پرسیار: حوکمی دوعا کردن لە ستەمکار بەوەی خوای گەورە گومڕا تری بکات؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:
١ـ دوعا کردن لە ستەمکار بەوەی گومڕاتر بێت یان تووشی تاوان بێت دروست نییە، چونکە ئەسڵ لە دوعا دوعا کردنە بۆ هیدایەت دانی هەموو خەڵک، یان واز لێ هێنان بۆ خوای گەورە.
٢ـ واجبە لەسەر موسڵمان ڕقی لە تاوان بێتەوە و پێی ناخۆش بێت و هەوڵیش بدات زەوی پاک بکاتەوە لە تاوان و خەڵکیش پاک بکاتەوە لە تاوان.
٣ـ مرۆڤ دەبێت ئاگاداری دوعای شەڕ بێت و زیادەڕەویش نەکات لە دوعا کردن لە ستەمکار، لەبەر ئەوەی شەرع نەهی کردووە:
ـ عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ عَنْ النَّبِيِّ (ﷺ) أَنَّهُ قَالَ: (لَا يَزَالُ يُسْتَجَابُ لِلْعَبْدِ مَا لَمْ يَدْعُ بِإِثْمٍ أَوْ قَطِيعَةِ رَحِمٍ مَا لَمْ يَسْتَعْجِلْ). رواه مسلم (٢٧٣٥).
ـ خوای گەورە دەفەرمووێت: (ادْعُوا رَبَّكُمْ تَضَرُّعًا وَخُفْيَةً إِنَّهُ لَا يُحِبُّ الْمُعْتَدِينَ) [الأعراف:٥٥].