سەردێری پرسیار:حوکمی دابین کردنی شوێن بۆ ئافرەت؟

بەرواری دانان :2024-11-09 کۆدی پرسیار:3595

پرسیار:

پرسیار: حوکمی دابین کردنی شوێن بۆ ئافرەت؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن واجبە لەسەر پیاو شوێنێک بۆ خێزانی خۆی دابین بکات، بەڵگە:

 ـ خوای گەورە دەفەرمووێت: (أَسْكِنُوهُنَّ مِنْ حَيْثُ سَكَنْتُمْ مِنْ وُجْدِكُمْ) [الطَّلاق:٦]، ئەگەر شوێن دابین کردن بۆ ئافرەتی تەلاق دراو واجب بێ لە ماوەی عیدەدا، ئەوە بۆ خێزانی خۆی لەپێشترە واجب بێت. (المغني) لابن قدامة (٨/٢٠٠).

ـ خوای گەورە دەفەرمووێت: (وَعَاشِرُوهُنَّ بِالْمَعْرُوفِ) [النساء:١٩]، لە مامەڵەی باش لەگەڵ خێزان ئەوەیە شوێنی بۆ دابین بکەیت. (المغني) لابن قدامة (٨/٢٠٠).

ـ ابن حزم و ابن قطان یەک دەنگی زانایان نەقل دەکەن لەسەر واجب بوونی شوێن دابین کردن بۆ ئافرەت. (مراتب الإجماع) لاپەڕە (٨٠)، (الإقناع في مسائل الإجماع) لابن القطان لاپەڕە (٨٠).

ـ شوێن بۆ داپۆشینی ئافرەتە و پاراستنییەتی، لە شتە هەر گرینگەکانە وەک مەسرەف و جل و بەرگ. (المغني) لابن قدامة (٨/٢٠٠).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام