سەردێری پرسیار:حوکمی مەسرەفی ئافرەت کردن دوای مارەکردن و پێش گواستنەوە؟

بەرواری دانان :2024-11-09 کۆدی پرسیار:3596

پرسیار:

پرسیار: حوکمی مەسرەفی ئافرەت کردن دوای مارەکردن و پێش گواستنەوە؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن واجب نییە لەسەر پیاو مەسرەفی خێزانی بکات دوای مارەکردن و پێش گواستنەوە، کە ئەمە وتەی زۆربەی زانایانە، وتەی مالکی یەکان و شافعی یەکان و حەبلەیە، بەڵگە:

ـ پێغەمبەری خوا (ﷺ) عائشەی مارە کردووە و دوای دوو ساڵ گواستیەوە، هیچ مەسرەفی نەکردووە تا گواستیەوە و چوویە لای، ئەگەر مەسرەفی کردبا نەقڵ دەکرا. (الحاوي الكبير) للماوردي (١١/٩٨٨).

ـ گریبەستی مارەکردن تەنها شایستەی مارەییە نەک مەسرەف کردن. (مغني المحتاج) للشربيني (٣/٤٣٥).

ـ مەسرەف کردن دیار نییە (مَجهولة)، گرێبەستەکە مالێکی مجهول واجب ناکات. (مغني المحتاج) للشربيني (٣/٤٣٥).

ئەگەر ئافرەت نەفسی خۆی تەسلیمی پیاوەکەی کرد و پیاوەکەشی چووە لای و چێژی لێ وەرگرە، ئەوە واجبە مەسرەفی بکات، بەڵام ئەگەر تاخیر کردنی گواستنەوەی ئافرەتەکە هۆکارەکەی پیاوەکە بێت، ئەوە واجبە مەسرەفی بکات. (الشرح الممتع) (١٣/٤٨٧).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام