پرسیار: حوکمی کوشتنەوەی پیاو بە ئافرەت؟
وەڵام: سەبارەت بە کوشتنەوەی پیاو بە ئافرەت جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان، دوو وتە هەیە:
یەکەم: زۆربەی زانایانە دەڵێن پیاو دەکوژرێتەوە ئەگەر ئافرەتێکی کوشت، کە ئەمە وتەی حەنەفی و مالکی و شافعی و حەنابلەیە، بەڵگە:
- عَنْ أَنَسِ بنِ مَالِكٍ رَضِيَ اللَّهُ تَعَالَى عَنْهُ أَنَّ جَارِيَةً وُجِدَ رَأْسُهَا قَدْ رُضَّ بَيْنَ حَجَرَيْنِ فَسَأَلُوهَا: مَنْ صَنَعَ بِكِ هَذَا؟ فُلانٌ وَفُلانٌ؟ حَتَّى ذَكَرُوا يَهُودِيًّا فَأَوْمَأَتْ بِرَأْسِهَا، فَأُخِذَ الْيَهُودِيُّ فَأَقَرَّ، فَأَمَرَ رَسُولُ اللَّهِ (ﷺ) أَنْ يُرَضَّ رَأْسُهُ بَيْنَ حَجَرَيْنِ، مُتَّفَقٌ عَلَيْهِ، وَاللَّفْظُ لِمُسْلِمٍ.
واتە: لە أنس بن مالك دەگێڕنەوە خوا لە لێی ڕازی بێت فەرمووی: ئافرەتێک سەری پاک کرابووەوە لەنێوان دوو بەرددا، پرسیاریان لێکرد: کێ وای لەتۆی کردووە؟ فلانە کەس فلانە کەس؟ تا باسی جولەکەیەک کرا بە سەر ئیشارەتی بۆ کرد، جوولەکەکە هێندرا دانی بە تاوانەکە نا، پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرمانی کرد سەری پان بکرێتەوە لەنێوان دوو بەرددا.
فەرموودەکە ڕوون و ئاشکرایە کە پیاو بە ئافرەت کوژراوەتەوە.
- عمومی بەڵگەکان دەبێت قصاص جێ بەجێ بکرێت و نەفس بە نەفس بکوژرێتەوە، خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿كُتِبَ عَلَيْكُمُ الْقِصَاصُ فِي الْقَتْلَى﴾، هیچ جیاوازی نەخستۆتە نێوان ژن و پیاو.
- فەرموودەی عمرو بن حزم کاتێک باسی خوێن بایی (الدیة) دەکات دەفەرمووێت: (وأن المرأة یقتل بالمرأة).
دووەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون قصاص لەسەر پیاو جێ بەجێ ناکرێت ئەگەر ئافرەتی کوشت، بەڵکو واجبە خوێن بایی (الدیة) بدات، کە ئەمە وتەی حەسەنی بەسڕی و عکرمة و عطاء و چەند زانای ترە، بەڵگە:
- خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿وَالْأُنْثَى بِالْأُنْثَى﴾، ئەمە بەڵگەیە ئافرەت بە ئافرەت دەکوژرێتەوە.
وتەی ڕاست وتەی یەکەمە، سەبارەت بەم ئایەتەکە دوو وەڵام هەیە:
- ئەم ئایەتە سەبارەت بە قەومێکە لە سەردەمی نەزانین کوشتار کەوتە نێوانیان، دەستەیەک سوێندیان خوارد ئێمە ڕازی نابین هەتا لەجیاتی ئافرەتێکی خۆمان پیاوێکی ئەوان دەکوژین، وە لەجیاتی بەندەیەکی خۆمان کەسێکی ئازادی ئەوان دەکوژین.
- مفهومی ئەم ئایەتە پێچەوانەی (منطوق)ە دروست نییە، چونکە دەقێکی بڕاوە هاتووە دەبێت پیاو بە ئافرەت بکوژرێتەوە.