پرسیار: حوکمی کوشتنەوەی موسڵمان بە کافر؟
وەڵام: نابێت موسڵمان بە کافر بکوژرێتەوە، جا کافرەکە حربي بێت یان ذمي یان مستأمن، کە ئەمە وتەی زۆربەی زانایانە، وتەی شافعی و حەنابلە و ظاهری یەکانە، بەڵگە:
- فەرموودەکە گشتییە هەموو کافرێک دەگرێتەوە، جا ذمي بێت یان حربي یان مستأمن.
- وتەی: (المؤمنون تتکافأ دماؤهم)، مفهومەکەی ئەوە هەلدەگرێت جگە لە ئیماندار خوێنیان یەکسان نییە و وەک موسڵمان نییە، تۆلە لە موسڵمان ناسەندرێتەوە لەبەر کوشتنی کافر.
- خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿أَفَنَجۡعَلُ ٱلۡمُسۡلِمِينَ كَٱلۡمُجۡرِمِينَ٣٥﴾ [القلم: 35]، نەفی کردنی یەکسانی لەنێوان موسڵمان و کافر مانای ئەوە هەلدەگرێت لە تۆلە سەندنەوەش یەکسان نین و نابێت موسڵمان بە کافر بکوژرێتەوە.
دووەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون ئەگەر کافرێکی ذمي بکوژێت بە ئەنقەست و ناحەق ئەوە دەکوژرێتەوە، کە ئەمە وتەی ئەبو حەنیفەیە، بەڵگە:
- خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿وَكَتَبۡنَا عَلَيۡهِمۡ فِيهَآ أَنَّ ٱلنَّفۡسَ بِٱلنَّفۡسِ﴾ [المائدة: 45]، هەروەها فەرموودەی: (والنفس بالنفس).
سێیەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون دەبێت موسڵمان بکوژرێتەوە ئەگەر (ذمي)یەکی کوشت بە غەدر یان بە شێوەیەکی ناشیرین بیکوژێت، ئەویش ئەوەیە سەری ببڕێت یان فێلی لێ بکات، کە ئەمە وتەی هەندێک مالکی یەکانە، بەڵگە:
- لە مراسیل أبو داود نەقل کراوە: (پێغەمبەری خوا (ﷺ) لە ڕۆژی خەیبەر موسڵمانێکی کوشتووە بە کافرێک، لەبەر ئەوەی کافرەکەی کوشتوو بە غەدر). ((المراسیل) أبي داود (٢٤٢) بسند ضعیف.
وتەی ڕاست وتەی یەکەمە و وتەی زۆربەی زانایانە کە موسڵمان ناکوژرێتەوە بە کافر، لەبەر ئەوەی فەرموودەکە ڕوون و ئاشکرایە و لەبەر فەزلی ئیمان و تەوحید، واللە أعلم.