سەردێری پرسیار: ئایا موسلمان بە کوفر کردن لە دین دەردەچێت ؟

بەرواری دانان :2018-09-27 کۆدی پرسیار:36

پرسیار:

پرسیار // ئایا موسلمان ئەگەر کوفر بکات لە دین دەردەچێت ؟

دەقی وەڵام:

وەلام // زانایان دەلێن کافر کردن و فاسق کردن کاری ئێمە نییە ئیلا بەلگە هاتبێت لە قورئان و سونەت لەسەر کافری و فاسقی فلانە وتە یان کردەوە ، هەروەها ئەسڵ وایە موسلمان موسلمانە ئیلا بەلگە هاتبێت لەسەر کافر کردنی ، وە نابێت ئاسانکاری بکرێت لە بابەتی فاسق کردن و کافر کردنی موسلمان لەبەر دوو هۆ :

(۱) درۆ دانە پاڵ خوایە ئەگەر کافر نەبێت .

(۲) کوفرەکە بۆ ئەو کەسە دەگەڕێتەوە ئەگەر ئەو کەسەی کافر کردووە کافر نەبێت یان وانەبێت .

عن عبد الله بن عمر رضي الله عنهما أن النبي صلى الله عليه وسلم قال : (( إِذَا كَفَّرَ الرَّجُلُ أَخَاهُ فَقَد بَاءَ بِهَا أَحَدُهُمَا )) وفي رواية : (( إِن كَانَ كَمَا قَالَ ، وَإِلاَّ رَجَعَتْ عَلَيهِ )) رواە البخاري (6104) ومسلم (60) .

واتە : هەر کەسێک برای خۆی کافر بکات ئەوە بۆ یەکێکیان دەگەڕێتەوە .

روایەت هاتووە : ئەوەی گوتویەتی ئەگەر وابێت ئەوە بۆی ناگەڕێتەوە ، ئەگەر نا بۆی دەگەڕێتەوە .

مەرجەکانی کافر کردن ئەمانەن :

یەکەم // دەبێت جێگیر ببێت فلانە وتە یان کردەوە یان تەرکردنی فلانە شت کوفرە بە بەلگەی قورئان و سونەت ، ئەگەر جێگیر نەبووبێت فلانە شت کوفرە نابێت حوکمی کوفری بەسەر بدەیت چونکە بڕیار دانە بێ زانست .

دووەم // دەبێت بەلگەی پێ گەیشتبێت .

سێیەم // دەبێت کەسەکە مکلف بێت .

چوارەم // دەبێت ڕێگریەکانی کافر کردن لاچوو بێت ، وەک :

(١) الاکراە : زۆری لێ کردن لەسەر کوفر کردن .

(٢) کوفر لە دەم دەرچوون بێ ویستی ئەو لەبەر زۆر دڵ خۆشی یان خەمباری یان ترس یان لەبیر کردن .

(٣) هەروەها تٲویلی نەبێت .

زانایان دەلێن نەزانین بە کوفر دوو جۆرە :

یەکەم / کەسێک لەسەر دینی بێجگە لە ئیسلامە ، وا دەزانێت دینی خۆی ڕاستە و دینەکەی کوفر نییە و هیچ دینێکی تری بەخەیالی دا نەهاتووە ، ئەمەیان لە دونیا مامەلەی کافری لەگەل دەکرێت ، لە قیامەتیش کارەکەی بۆ لای خوای گەورەیە .

دووەم / کەسێک لەسەر دینی ئیسلامە ، بەلام لەسەر کوفرێک دەژیت و بەردەوامە ، بە خەیالی دا نەهاتووە ئەمە پێچەوانەی ئیسلامە ، کەسیش ئاگارداری نەکردۆتەوە ، ئەمەیان ئەحکامەکانی ئیسلامی لەسەر جێ بەجێ دەکرێت واتە مامەلەی موسلمانی لەگەل دەکەین لە ڕووکەشدا ، وە لە قیامەت کارەکەی بۆ لای خوای گەورەیە .

ابن تیمیە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەوەی تٲویل دەکات بۆ قورئان و سونەت ئەگەر مەبەست شوێن کەوتنی پێغەمبەر بێت ، ئەمەیان کافر ناکرێت و فاسق ناکرێت ئەگەر ئیجتهادی کرد هەلەی کرد ، کە ئەمەیان بەناوبانگە لە بابەتی کردەوە ، بەلام بابەتی بیروباوەڕ زۆر خەلک ئەوانەی تووشی هەلە دەبن تێیدا کافری دەکەن ، ئەم وتەیە نەزانراوە لە هاوەلان و تابعین و ئەوانەی دوای ئەوان و پێشەواکانی موسلمانان ، بەلکو ئەمەیان لە بنەڕەتدا وتەی ئەهلی بیدەعە )) منهاج السنة ج٥ لاپەڕە ۲۳۹ .

ڕوونترین تٲویل هی خوارجەکانە کە خوێنی هاوەلانیان بە حەلال زانی و خەلیفەیان کافر کرد ، کە چی هاوەلان خوارجەکانیان بەکافریان دانەنا .

ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( هاوەلان خەوارجیان کافر نەکردووە کە چی ئەوان خوێنی عوسمان و عەلی و لایەنگرانی ئەوانیشیان بە حەلال زانیووە و کافریان کردوون )) منهاج السنة ج٥ لاپەڕە ۹٥

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : تٲویل کردن دوو جۆرە :

یەکەم / ئەگەر تٲویل کردن گونجاو بێت لە زمانی عەرەبی و ئەو مانایەش هەلبگرێت ئەمەیان کوفر نییە .

دووەم / ئەگەر تٲویل گونجاو نەبێت لە زمانی عەرەبی یەک نەگرێتەوە و ئەو مانایە هەلنەگرێت ئەمەیان کوفرە .

نموونە : یەکێک دەلێت خوای گەورە دەستی نییە دەلێین :

(۱) ئەگەر وابلێ چونکە باوەڕی وایە ( ید ) واتە : دەست لە زمانی عەرەبی دا بە مانای قوة و نعمة دێت ئەمەیان کوفر نییە ، چونکە لە زمانی عەرەبی دا ئەم مانایەش هەلدەگرێت .

(۲) ئەگەر بلێت ( ید ) بە مانای ئاسمان و زەوی دێت ، ئەمەیان کوفرە ، چونکە لە زمانی عەرەبی ید ئەم مانایە بە هیچ شێویەک هەلناگرێت . ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام