سەردێری پرسیار: دایک یان باوک ئەگەر مناڵ بکوژێت دەبێت بکوژرێتەوە؟

بەرواری دانان :2024-11-19 کۆدی پرسیار:3600

پرسیار:

پرسیار: دایک یان باوک ئەگەر مناڵ بکوژێت دەبێت بکوژرێتەوە؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بەمە، دوو وتە هەیە:

یەکەم: باوک ناکوژرێتەوە بە مناڵ ئەگەر مناڵەکەی خۆی کوشت، دایکیش بەهەمان شێوە، کە ئەمە وتەی زۆربەی زانایانە، وتەی حەنەفی یەکان و شافعی یەکان و حەنابلە و ابن بازە، بەڵگە:

- عَنْ عُمَرَ بنِ الْخَطَّابِ رَضِيَ اللَّهُ تَعَالَى عَنْهُ قَالَ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ (ﷺ) يَقُولُ: (لا يُقَادُ الْوَالِدُ بِالْوَلَد) رَوَاهُ أَحْمَدُ وَالتِّرْمِذِيُّ وَابْنُ مَاجَهْ، وَصَحَّحَهُ ابْنُ الْجَارُودِ وَالْبَيْهَقِيُّ، وَقَالَ التِّرْمِذِيُّ: إِنَّهُ مُضْطَرِبٌ

واتە: لە عمر بن الخطاب دەگێڕنەوە خوا لە لێی ڕازی بێت فەرمووی: گوێم لە پێغەمبەری خوا (ﷺ) بوو دەیفەرموو: (تۆلە لە باوک ناسەندرێتەوە بە مناڵەکەی).

- کوشتنەوەی دایک و باوک بە مناڵ نەفی چاکە کردن لەگەڵ دایک و باوک دەکات، چونکە دایک و باوک هۆکاری هاتنە دونیای منداڵن، ناکرێت بکوژرێنەوە، هەروەها تۆلە سەندنەوە بۆ ئەوە تا دوور کەونەوە لە کوشتنی منداڵەکانیان، دایک و باوک سۆز و بەزەییان هەیە بەرامبەر مناڵیان.

دووەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون دایک و باوک دەکوژرێنەوە بە مناڵیان، کە ئەمە وتەی ظاهری یەکان و مالک و وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد و ابن منذر و ابن عثیمینە، بەڵگە:

- بەڵگەکان گشتین ئەسڵ وایە نەفس بە نەفس دەکوژرێتەوە دایک دایک و باوک بێت یان هەر کەسێکی تر بێت.

- هیچ فەرموودەی صحیح یان بەڵگەیە صحیح نەهاتوون دایک و باوکی دارهێنابێت لەم کوشتنەوەیە.

ئیمام مالک ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: ئەگەر بە ئەنقەست مناڵ بکوژێت و گومانی تێدا نەبێت، وەک ئەوەی سەری ببڕێت یان ورگی بدڕێنێت و کوشتنی تری هاوشێوەی ئەمانە، ئەوە دەبێت بکوژرێتەوە، پێچەوانەی ئەوەی لێی بدات بە گۆچان یان شتی تری هاوشێوەی گۆچان و بمرێت.

وتەی دووەم وتەیەکی بەهێزە، ئەوەی تر بۆ قازی و ئیجتهادی قازی دەگەڕێتەوە، واللە أعلم.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام