پرسیار: دەکرێت ڕوونکردنەوەیەک بدەن لەسەر ئەمە فەرموودەیە؟
وەلام: عَنِ ابْنِ عُمَرَ رَضِيَ اللَّهُ تَعَالَى عَنْهُمَا عَنِ النَّبِيِّ (ﷺ) قَالَ: (عُذِّبَتِ امْرَأَةٌ فِي هِرَّةٍ سَجَنَتْهَا حَتَّى مَاتَتْ فَدَخَلَتِ النَّارَ فِيهَا، لا هِيَ أَطْعَمَتْهَا وَسَقَتْهَا إِذْ هِيَ حَبَسَتْهَا، وَلا هِيَ تَرَكَتْهَا تَأْكُلُ مِنْ خَشَاشِ الأَرْضِ) مُتَّفَقٌ عَلَيْهِ
واتە: لە ابن عمر دەگێڕنەوە خوا لە هەردووکیان ڕازی بێت فەرمووی: پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرمووی: (ئافرەتێک سزا درا لەبەر پشیلەیەک سجنی کردبوو تا مرد، چووە ناو ئاگر، نە خواردن و نە خواردنەوەی پێ نەدا و سجنیشی کردبوو، وازیشی لێ نەهێنا خۆی بگەڕێت خواردن بخوات، لەناو سجنەکە حەشەراتی زەوی دەخوارد).
راڤەی وشەکانی فەرموودەکە:
(عذبت امرأة): واتە: ائفرەتێک سزا دەدرا، ڕیوایەت هاتووە فەرموودەی جابر: (من بني إسرائیل). (صحیح مسلم) (٩٠٤).
(في هرة): واتە: بەهۆی پشیلەیەکەوە سزادرا، پیتی (في) مانای (السببیة) هەلدەگرێت.
(خشاش): واتە: حەشەرات و پوشی زەوی دەخوارد، ڕیوایەتی مسلم هاتووە: (حشرات الأرض)
سوودەکانی فەرموودەکە:
١- فەرموودەکە بەڵگەیە ئافرەتەکە موسڵمان بووە، لەبەر ئەوەی ئەگەر کافر بوایا فەرموودەکە دەیفەرموو لەبەر کوفر سزا درا نەک لەبەر پشیلەیەک، لەبەر ئەوەی باسکردن بەوەی لەبەر کوفر سزادراوە لەپێشترە و شایستەترە لە پشیلە.
دووەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون کافر بووە، لەسەر کوفرەکەش لەبەر پشیلە سزادراوە، لەبەر ئەوەی عائشة خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: ئایا دەزانیت چی بووە؟ ئەو ئافرەتەی ئەو کارەی کرد کافر بووە، لەبەر ئەوەی خوای گەورە ڕێزی لە ئیماندار ناوە لەوەی سزای بدات لەبەر پشیلەیەک. (المسند الإمام أحمد( (١٦/٤٢٤)، وهذا سند ضعیف، فیە أبو عامر الخزار، قال عنە أحمد: (صالح الحدیث)، وقال أبو حاتم: (شیخ یکتب حدیثە ولا یحتج بە)، وقال الحافظ عنە: (صدوق کثیر الخطأ)، انظر: (مسند الطیالسي) (٣/٢٨)، (تهذیب التهذیب) (٤/٤٤٢).
ئەمە هۆشداری دانە بە ئوممەت لەوەی خۆیان بەدوور بگرن لە سزادانی ئاژەڵ چونکە هۆکارە بۆ سزادان، هەندێک دەڵێن سزادانەکە لە تاوانە بچووکەکانە، بەڵام لەبەر ئەوەی لەسەری بەردەوام بووە و سور بووە بە تاوانی گەورە ئەژمار کرا. (شرح صحیح مسلم) (١٤/٤٩٠).
٢- فەرموودەکە بەڵگەیە دروستە پشیلە بەخێو بکەیت و بخەیتە ناو قەفەس بەڵام بە مەرجێک خواردن و خواردنەوەی پی بدەیت، لەبەر ئەوەی پێغەمبەری خوا زەمی ئەوەی کردووە خواردن و خواردنەوەی پێ نەداوە.
٣- فەرموودەکە بەڵگەیە واجبە واز لە ئاژەڵ بهێنیت تا خواردن بخوات، ئەگەر لە شوێنێک حەپس کرا ئەوە واجبە خواردنی پێ بدات، لەبەر ئەوەی لەژێر مولکی ئەو کەسە دایە و لەسەریەتی خواردنی بۆ دابین بکات.
٤- فەرموودەکە بەڵگەیە ئەگەر مرۆڤێک لەسەر ئەوە سزادرابێت خواردن نەدات بە پشیلەیەک ئەی ئەگەر خواردن نەدات بە مرۆڤ؟! ئەی ئەگەر خواردن نەدات بەو مناڵەی لەلای ئەوە و دایەنگەی (حضانة) خۆستۆتە ئەستۆی خۆی؟!