پرسیار: ئەوە ڕوونە کە نابێت مرۆڤی باوەڕدار خۆشەویستی لەدڵدا بێت بۆ بێ باوەڕ و کافران بەڵام ئەمە ئەو واتایە ئەگەیەنێت بڵێین نابێت ڕقمان لێیان بێتەوە؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:
١ـ یەکێک لە گرینگترین بابەتی بیروباوەر خۆشویستن و پشتیوانی کردنی خۆشەویستانی خودایە و دژایەتی کردنی ناحەزان و دوژمنانی خودایە، ئەم دوو کارە دژاودژی یەکترن ، واتە دۆستایەتی خۆشەویستانی خوا ناکرێت هەتاکو دژایەتی ناحەزانی خودا دەکەیت، خۆشویستن و ڕق لێ بوونەوە دەبێت لە پێناو خوا بێت، پێغەمبەر (ﷺ) دەفەرمووێت: (پتەوترین گرێی ئیمان ئەوەیە خۆش ویستن و ڕق لێ بونەوە لەبەر خوا بێت و لەڕێگای خوا دابێت).
٢ـ ئەگەر پیاوێک موسڵمان بێت و خێر و شەڕی لەلابێت و تاوانبار بێت، ئەوە خۆشمان دەوێ لەبەر ئەوەی موسڵمانە و ڕقیشمان لێ دەبێتەوە لەبەر ئەوەی تاوانی لەلایە و سەرپێچیکارە، ڕقمان لێ دەبێتەوە بەپێ تاوانەکەی، سەبارەت بە کافر دەبێ ڕقت لێ بوونەوە بە ڕق لێ بووەیەکی تەواو لەبەر کوفرەکەی.