پرسیار: چەند کەسێک بەژدار بوون لە کوشتنی کەسێک، ئایا دەبێت هەمووان بکوژرێنەوە؟
وەڵام: جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بەمە، سێ وتە هەیە:
یەکەم: ئەگەر دوو کەس زیاتر بەژداربن لە کوشتنی کەسێک ئەوە دەبێت هەمووان بکوژرێنەوە ئەگەر کوشتنەکە بە ئەنقەست بوو، بەڵام بە مەرج کردەوەی هەموویان هۆکار بێت بۆ مردنی کەسەکە، کە ئەمە وەتەی زۆربەی زانایانە، وتەی حەنەفی یەکان و شافعی یەکان و مالکی یەکان و حەنابلەیە، بەڵگە:
ـ عَنِ ابْنِ عُمَرَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا قَالَ: قُتِلَ غُلامٌ غِيلَةً، فَقَالَ عُمَرُ: لَوِ اشْتَرَكَ فِيهِ أَهْلُ صَنْعَاءَ لَقَتَلْتُهُمْ بِهِ، أَخْرَجَهُ الْبُخَارِيُّ.
واتە: لە ابن عمر دەگێڕنەوە خوا لە هەردووکیان ڕازی بێت فەرمووی: پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرمووی: غولامێک بە فێل و غەدر کوژرا، عومەر فەرمووی: ئەگەر ئەهلی صنعاء هەموویان بەژداریان کردبێت دەیانکوژمەوە.
لەبەر ئەوەی خەلیفە عومەر فەرمانی دەرکرد هەموو ئەوانەی بەژدار بوون لە کوشتنی ئەم غلامە دەبێت بکوژرێنەوە، ڕیوایەت هاتووە حەوت کەس بەژدار بوون لە کوشتنی ئەم غولامە، ئەم حەوتە کەسانە کوژرانەوە و هاوەڵانیش ئامادەبوون کەس ئینکاری لێ نەکرد، ئەگەر دروست نەبوایا عومەر فەرمان نەدەکرد بە کوشتنیان. (المصنف) لعبد الرزاق (٩/٤٧٥).
- بەڵگەکان گشتین هیچ جیاوازی نەخستۆتە نێوان ئەوەی بکوژ یەک بێت یان دوو کەس یان زیاتر.
دووەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون قصاص لەسەریان نییە بەڵکو خوێن بایی (دیة) دەدەن، کە ئەمە وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد و زوهری و ابن منذرە، هەروەها ابن أبي وموسی لە ابن عباس نەقلی کردووە، بەڵگە:
- بەڵگە لە قورئان و سوننەت هاتوون نەفس بە نەفس دەکوژرێتەوە، بەڵگەیە یەک نەفس بە یەک نەفس دەکوژرێتەوە. (الإرشاد) لاپەڕە (٤٥٢).
سێیەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون تەنها یەک کەس لەو کۆمەڵە کەسە دەکوژرێتەوە، وەلی کوژراوەکە کەسێک هەلدەبژێرێت، ئەوانی تریش خوێن بایی (دیة) دەدەن، کە ئەمە وتەی هەندێک شافعی یەکانە و لە معاذ و ابن الزبیر و ابن سیرین و زوهری نەقل کراوە.
وتەی ڕاست وتەی یەکەمە، ابن قدامە ڕەحمەتی خوای لێ بێت یەک دەنگی هاوەڵان نەقل دەکات، بەڵام ئەم یەک دەنگی یە قسەی لەسەر ئەگەر ئەوەی دراوەتە پاڵ ابن عباس ڕاست بێت.