سەردێری پرسیار: ئایا ساحر دەتوانێت لە مانگی ڕەمەزاندا سیحر بکات؟

بەرواری دانان :2024-12-01 کۆدی پرسیار:3608

پرسیار:

پرسیار: ئایا ساحر دەتوانێت لە مانگی ڕەمەزاندا سیحر بکات؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:

١- شەیتان وەسوەسە بۆ مرۆڤ دەهێنێت لە مانگی ڕەمەزاندا، هەروەها سیحر دەکرێت بەڵام بێگومان کەمترە بەراورد بە مانگەکانی تر، یان ئەگەر بکرێت کاریگەریەکەی لاوازترە بەراورد بە مانگەکانی تر.

٢- فەرموودەی صحیح هاتووە پێغەمبەری خوا (ﷺ) دەفەرمووێت: (إِذَا دَخَلَ رَمَضَانُ فُتِّحَتْ أَبْوَابُ الْجَنَّةِ وَغُلِّقَتْ أَبْوَابُ جَهَنَّمَ وَسُلْسِلَتْ الشَّيَاطِين). رواه البخاري (٣٢٧٧) ومسلم (١٠٧٩). وعند النسائي (٢١٠٦) (وَتُغَلُّ فِيهِ مَرَدَةُ الشَّيَاطِينِ).

واتە: (ئەگەری مانگی ڕەمەزان هات دەرگاکانی بەهەشت دەکرێنەوە و دەرگاکانی دۆزەخ دادەخرێن و شەیتانەکان دەبەسترێنەوە). ڕیوایەتی نسائی هاتووە: (لەو مانگەدا ئەو شەیتانانە دەبەسترێنەوە کە ڕەجم دەکرێن و هەواڵی ئاسمان نەقل دەکەن (واتە: مسترق السمع)).

زانایان سەبارەت بەم فەرموودەیە دوو وەڵامیان هەیە:

یەکەم: تەنها ئەو شەیتانانە دەبەسترێنەوە کە هەواڵ نەقل دەکەن (مسترق السمع).

دووەم: دەبەسترێنەوە بەڵام مانای ئەوە نییە بە یەکجاری کاریگەرییان نامێنێت، بەڵکو بەڵگەیە لە مانگی ڕەمەزاندا لاواز دەبن و ئەو توانایەیان نامێنێت کە لە مانگەکانی تر ئەنجامی دەدەن.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام