پرسیار: بۆچی زۆربەی ئەهلی دۆزەخ ئافرەتن؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:
١ـ فەرموودەی صحیح هاتوون ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە زۆربەی ئەهلی دۆزەخ ئافرەتن، لەوانە:
ـ لە أَبي سعيد الخدرِي دەگڕێنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: پێغەمبەری خوا (ﷺ) دەفەرمووێت: (ئەی کۆمەڵی ئافرەتان خێر بکەن و مال ببەخشن، چونکە من ئێوەم بینیوە زۆرترینی ئەهلی دۆزەن)، وتیان: بۆچی ئەی نێردراوی خوا؟ فەرمووی: (زۆر نەفرەت دەکەن و کوفری نیعمەتی پیاوەکانتان دەکەن). رواه البخاري (١٤٦٢)، ومسلم (٨٠).
ـ لە عن ابْنِ عَبَّاسٍ خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: پێغەمبەری خوا (ﷺ) دەفەرمووێت: (ئاگر پیشانم درا زۆربەی خەڵکی ئاگر ئافرەت بوون، زۆر کوفر دەکەن)، وترا: کوفر بەخوا دەکەن؟ فەرمووی: (کوفر بە چاکەی پیاوەکەی و کوفر بە چاکە دەکەن، ئەگەر چاکەی لەگەڵ یەکێکیان بکەیت بە درێژایی تەمەن، پاشان شتێکت لێ ببینێ دەڵێت: هەرگیز خێرم لەتۆ نەبینیوە). رواه البخاري (٢٩)، ومسلم (٨٨٤).
٢ـ هۆکاری ئەوەی زۆربەی خەڵکی دۆزەخ ئافرەتن لەبەر ئەم کردەوەیە:
یەکەم: کوفر بە چاکەی پیاوەکەی و کوفر بە چاکە دەکەن.
دووەم: زۆر نەفرەت دەکەن، لەبەر وتەی: (تُكْثِرْنَ اللَّعْنَ). رواه البخاري (١٤٦٢)، ومسلم (٨٠).
سێیەم: جل و بەرگی ناشەرعی و سفۆری و تاوانی تر ....
٣ـ لەو کاتە زۆربەی ئەهلی دۆزەخ ئافرەت بوون، دواتر دوای دەرچوونیان بە شەفاعەت و ڕەحمەتی خوای گەورە هیچ کەسێک لە دۆزەخ نامێنێتەوە بڵێت: (لا إله إلا الله)، ئافرەت لە بەهەشتدا زیاترن، خواش زاناترە. (التذكرة) (2/983)، (مجموع رسائل ابن رجب) (4 / 372).
٤ـ ئەو دەقانەی هاتوون کە زۆربەی ئەهلی دۆزەخ ئافرەتن مەبەست پێی بێ ئومێد بوون نییە لە ڕەحمەتی خوای گەورە، بەڵکو وەک هەڕەشە و هۆشداری دان هاتوون، بۆ ئەوەی ئافرەت لەنێوان ترس و ئومێد بوون بێت بەخوای گەورە بۆ ئەوەی کردەوی باش ئەنجام بدەن، هەر بۆیە کاتێک فەرمووی: (ئێوە زۆربەی خەڵکی دۆزەخن)، سەرەتا فەرمووی: (خێر بکەن و ماڵ ببەخشن).