پرسیار: ئایا زۆری کردن لە ئاییندا هەیە؟ ئەگەر نییە بۆچی هەڵگەڕاوە لە ئایین دەکوژرێتەوە؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:
١- زۆری کردن لە ئایین نییە، بەڵگە: خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿لَا إِكْرَاهَ فِي الدِّينِ﴾: واتە: بههیچ جۆرێک زۆر کردن نییه له وهرگرتنی بیروباوهڕی ئیسلامدا، (لا) نافیة، دوو ئەگەری هەیە:
یەکەم: لەوانەیە مانای نەفی بێت، واتە: کەس داخلی ئیسلام نابێت بەزۆری لێ کردن، بەڵکو بە ئارەزووی خۆی داخل دەبێت.
دووەم: لەوانەیە نەفی بە مانای نەهی بێت، واتە: زۆری لە کەس مەکەن بۆ هاتنە ناو دین، هیچ دژی نییە ئەگەر ئایەتەکە بە هەردوو مانا لێک بدەیتەوە.
٢- سەرەتا چوونە ناو ئیسلام و هەڵگەڕانەوە لە ئیسلام دوو بابەتی جیاوازن، هەڵگەراوە لە ئیسلام دەبێت بکوژرێت، بەڵگە:
- عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ (ﷺ): (مَنْ بَدَّلَ دِينَهُ فَاقْتُلُوهُ) رَوَاهُ الْبُخَارِيُّ.
واتە: لە لە ابن عباس دەگێڕنەوە خوا لە هەردووکیان ڕازی بێت فەرمووی: پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرمووی: (هەر کەسێک ئایینی خۆی بگۆڕیێت بیکوژن).
وتەی پێغەمبەری خوا (ﷺ) و کردەوەی هاوەڵان ئاماژەیە بۆ ئەوە دەبێت هەڵگەڕاوە بکوژرێت، ابن قدامة یەک دەنگی زانایان نەقل دەکات لەسەر کوشتنی، ئەبوبەکر و عومەر و عثمان و علی و هاوەڵانی تر هەڵگەڕاوەیان کوشتوە و کەس ئینکاری نەکردووە، ئەمەیان وەک ئیجماع وایە. (المغني) (١٢/٢٦٤).
٣- بۆچی لە هاتنە ناو ئیسلام خەڵک ئازادە و لە هاتنە دەرەوە لە ئیسلامدا خەڵک ئازاد نییە و دەبێت بکوژرێتەوە، سەبارەت بەمە دەڵێین:
- مرۆڤ ئەگەر حەقی بۆ ڕوون بووەوە و چووە ناو ئایینی حەق و دواتر وازی لێ هێنا، دەڵێین چ نەفسێک لەم نەفسە پیسترە؟! بۆیە سزایەکی گەورەی بۆ دانراوە بە پێی تاوانەکەی.
- ئەگەر هەڵگەڕاوە نەکوژرێت ئەوە واز هێنان لە حەق زۆر دەبێت و کاریگەری لەسەر خەڵکی تریش دەبێت لە ئیسلام هەڵگەڕێتەوە.
- مەرج نییە لە شەرع حیکمەتی هەموو شتێک باسکرابێت و بزانیت، دونیا جێگای تاقیکردنەوەیە و هەموو شتەکان حیکمەتیان دیار نییە و زۆر شتیش هەن غەیبن، ئەگەر تاقیکردنەوەکە ئەم شتانەی تێدا نەبێت و هەموو شتەکان ڕوون و ئاشکرا بن و وەک خۆری ڕۆناک، ئەوە تاقیکردنەوەکە ئاسان دەبوو و هەموو مرۆڤێک دەردەچوو لەم تاقیکردنەوەیە، بۆیە تەسلیم بوون و ملکەچ بوون بۆ خوای گەورە و شەرعی خوا لە روکنی سەرکی ئیمانە.