پرسیار: چۆن دەکرێت پێغەمبەری خوا (ﷺ) کچێک مارە بکات تەمەنی (٩) ساڵ بێت؟ چ عەقلێک ئەمە قبول دەکات؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:
١ـ عائشە لە تەمەنی شەش یان حەوت سالی بە شوو درا و لە تەمەنی نۆ سالی گواسترایەوە. رواە البخاری (٤٨٤۰)، مسلم ( ۱٤۲۲).
٢ـ هەموو زانایان یەک دەنگن دروستە کچ بەشوو بدرێت پێش بالغ بوون یان لەو تەمەنە بەلام دەبێت سوودێکی ڕوون و ئاشکرایی هەبێت، بۆ گواستنەوە دەبێت کچ توانای جووت بوونی هەبێت، هەندێک زانا دەلێن تەنها بۆ باوک دروستە کچ لەو تەمەنەدا بەشوو بدات. (فتح الباري) (٩/٢٣٩)، (الاستذكار) (١٦/ ٤٩-٥٠)، (مجموع فتاوی) لابن تیمیە (٣٢/ ٣٩-٤٠)، (ٳعانة المستفید) (١/٣٢٩).
٣ـ سەبارەت بە گواستنەوەی کچ لەو تەمەنە بچووکەدا دەڵێین:
یەکەم: تەمەن شوێن بۆ شوێنی تر جیاوازە، شوێنی گەرم زووتر بالغ دەبن لە شوێنی سارد، هەتا شوێنی سارد هەیە لە (٢١) ساڵی بالغ دەبن و شوێنی گەرم لە (٩) ساڵی بالغ دەبن.
دووەم: موشریکەکانی سەردەمی پێغەمبەری خوا (ﷺ) بەردەوام لە کەمینەدا بوون بۆ پێغەمبەری خوا (ﷺ) و زۆر بە ووردی سەیریان دەکرد تا بچووکترین هەڵەی لێ ببین بۆ ئەوەی لە کەداری بکەن، ئەگەر ژن گواستنەوەی پێغەمبەری خوا (ﷺ) لەو تەمەنە شتێکی نامۆ و هەڵە بوایا موشریکەکەکان قسەیان دەکرد، ئەمە بەڵگەیە کچ لەو تەمەنە بالغ دەبوو و دەگواسترایەوە و لای خەڵکی ئەو سەردەمەش شتێکی ئاسایی بووە.
٤ـ هیچ شتێکی نامۆی تێدانییە تا بڵێیت چ عەقلێک ئەمە قبول دەکات.