سەردێری پرسیار:دەکرێت ڕوونکردنەوەیەک بدەن لەسەر ئەو فەرموودەیهاتووە مەی خۆر دەبێ بکوژرێ ئەگەر جاری چوارەم مەی خواردەوە؟ 

بەرواری دانان :2024-12-17 کۆدی پرسیار:3614

پرسیار:

پرسیار: دەکرێت ڕوونکردنەوەیەک بدەن لەسەر ئەو فەرموودەی هاتووە مەی خۆر دەبێ بکوژرێ ئەگەر جاری چوارەم مەی خواردەوە؟ 

دەقی وەڵام:

وەڵام: عَنْ مُعَاوِيَةَ عَنِ النَّبِيِّ (ﷺ) أَنَّهُ قَالَ فِي شَارِبِ الْخَمْرِ: (إِذَا شَرِبَ فَاجْلِدُوهُ، ثُمَّ إِذَا شَرِبَ فَاجْلِدُوهُ، ثُمَّ إِذَا شَرِبَ الثَّالِثَةَ فَاجْلِدُوهُ، ثُمَّ إِذَا شَرِبَ الرَّابِعَةَ فَاضْرِبُوا عُنُقَهُ). رواە أحمد (٢٨/٨٣)، وأبو داود في کتاب (الحدود)، باب (إذا تتابع في شرب الخمر) (٤٤٨٢)، والترمذي (١٤٤٤)، والنسائي في (الکبری) (٥/١٤١)، وابن ماجە (٢٥٧٣).

واتە: لە معاویة دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت فەرمووی: پێغەمبەری خوا (ﷺ) سەبارەت بە مەی خۆر فەرمووی: (ئەگەر خواردیەوە جەلدەی لێ بدەن، پاشان ئەگەر خواردیەوە جەلدەی لێ بدەن، پاشان ئەگەر خواردیەوە جاری سێیەم جەلدەی لێ دەبن، پاشان ئەگەر خواردیەوە جاری چوارەم لە ملی بدەن).

وتەی: (فاضربوا عنقە): واتە: واتە: لە ملی دەبن و بیکوژن، لەبەر ئەوەی پیاو ئەگەر زیاتر لە سێ جار مەی خواردەوە و حەدی لی دەرکرا و نەگەڕاوە ئەوە بێ ئومێدی لە چاک بوونی هەیە، بۆیە ئەمە بکوژرێت باشترە، چونکە مانەوەی فەسادی زیاترە بۆ خۆی و دەوروبەری. 

فەرموودەکە بەڵگەیە ئەوەی مەی دەخواتەوە سێ جار حەدی لێ دەردەکرێت، جاری چوارەم دەکوژرێت، ڕیوایەت هاتووە جاری سێیەم دەکوژرێت، کە ئەمە وتەی ابن حزم و ئەحمەد شاکر و چەند زانای ترە.

دووەم: زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون ناکوژرێت، کە ئەمە وتەی حەنەفی و شافعی و حەنابلەیە، بەڵگە:

- هەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر ئەوەی خوێنی حەڵاڵ نییە. (الإجماع) لابن المنذر لاپەڕە (١٤٦).

ـ فەرموودەکە منسوخە بە فەرموودەی ابن مسعود: (لا یحل دم امرئ مسلم إلا بإحدی ثلاث ...). (شرح صحیح مسلم) (١١/٢٢٨).

سێیەم: دروستە جاری چوارەم بیکوژی وەک تعزیز نەک حەد ئەگەر ئیمام بە باشی بینی، کە ئەمە وتەی ابن تیمیة و ابن قیم و ابن عثیمینە. (فتح ذي الجلال والإکرام) (١٣/٤٥٦-٤٨٧).

وتەی ڕاست وتەی سێیەمە، لەبەر ئەوەی کردەوە کردنە بە هەموو بەڵگەکان، کوشتن وەک تعزیر ئەگەر ئیمام بە باشی بینی و مەسلەحەتی تێدابوو ئەو وتەیە وتەیەکی بەهێزە.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام