پرسیار: ئایا ناوی بنیامین لەکوڕ دابنرێت دروستە؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:
١ـ ئەسڵ وایە ناوی بنیامین دروستە و هیچ قەدەغەکراوی تێدانییە.
٢ـ ئەگەر ناوێک عادەتی کافرەکان بێت یان گاور و جوولەکە بێت و لەناو موسڵمانان نەبێ، ئەوە ڕێگری لێی دەکرێ، نموونە ناوی (متی) و (یوحنا)، گومانی تێدانییە ئەمانە ناوی موسڵمانان نین و ناوی مەسیحی یەکانن.
ابن قیم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ناوەکان سێ بەشن:
یەکەم: بەشێکیان تایبەتە بە بە موسڵمانان، وەک: محمد و أحمد و أبي بكر و عمر و عثمان و علي و طلحة و الزبير، ئەم ناوانە ئەهلی ذمە لە مناڵی خۆیان نانێن.
دووەم: بەشێکیان تایبەتن بە کافرەکان، وەک: جرجس و بطرس و يوحنا و متى و ناوی تری هاوشێوەی ئەمانە، دروست نییە موسڵمان ئەم ناوانە لە مناڵ بنێت، لەبەر ئەوەی لێکچوونە بەوان و تایبەتە بەوان.
سێیەم: بەشێکیان هاوبەشن، وەک: يحيى و عيسى و أيوب و داود و سليمان و زيد و عمر و عبد الله و عطية و موهوب و سلام و ناوی تری هاوشێوەی ئەمانە، ئەمانە ڕێگری ناکرێت بۆ ئەهلی ذمە و موسڵمانان). (أحكام أهل الذمة) (3/ 1317).
ناوی بنیامین هی جوولەکەیە و ئەگەر تایبەت بێ بەوان باش نییە ئەم ناوە لە موسڵمان بنرێت کە چەندین ناوی تری شەرعی و ڕێگەپێدراو هەن پێویست بەم ناوە ناکات، واللە ٲعلم.