سەردێری پرسیار:حوکمی جیهاد کردن بە سەروەت و سامان؟

بەرواری دانان :2024-12-23 کۆدی پرسیار:3616

پرسیار:

پرسیار: حوکمی جیهاد کردن بە سەروەت و سامان؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون جیهاد کردن بە مال واجبە، ئەویش بۆ کڕینی چەک و تەقەمەنی و ئامادەکردنی جەنگاوەر بۆ جیهاد، لە ابن تیمیة و ابن قیم نەقل کراوە بۆ ئەوە چوون واجبە جیهاد بە مال بکرێت، کە ئەمە وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد. لەبەر ئەوەی فەرمان کردن بە جیهادی نەفس و مال لە قورئاندا وەک یەک وایە و یەکسانن. (الفتاوی) (٢٨/٨٧)، (جامع مسائل) (٥/٢٩٨)، (زاد المعاد) (٥/٧٢-٥٥٨)، (بدائع الفوائد) (١/٧٧).

لە قورئانی پیرۆزدا لە هەموو ئایەتەکان جیهاد کردن بە مال پێش جیهاد کردن بە نەفس خراوە لەو شوێنانەی فەرمانی بە جیهاد کردووە جگە لە یەک ئایەت نەبێت:

- خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿ٱنفِرُواْ خِفَافٗا وَثِقَالٗا وَجَٰهِدُواْ بِأَمۡوَٰلِكُمۡ وَأَنفُسِكُمۡ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِۚ﴾ [التوبة: 41]

- خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَهَاجَرُواْ وَجَٰهَدُواْ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ بِأَمۡوَٰلِهِمۡ وَأَنفُسِهِمۡ أَعۡظَمُ دَرَجَةً عِندَ ٱللَّهِۚ وَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡفَآئِزُونَ٢٠﴾ [التوبة: 20]

- خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿۞إِنَّ ٱللَّهَ ٱشۡتَرَىٰ مِنَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ أَنفُسَهُمۡ وَأَمۡوَٰلَهُم بِأَنَّ لَهُمُ ٱلۡجَنَّةَۚ﴾ [التوبة: 111]، جگە لەم ئایەتە نەبێت نەفس پێش مال خراوە، نهێنی ئەم پێش خستنە ئەوەیە مال لەلای نەفس زۆر خۆشەویستە، چونکە سروشتی مرۆڤ وایە مالی خۆش دەوێت، لەبەر ئەوەی پێیەوە ماندوو دەبێت تا کۆی دەکاتەوە، بەخشینی لەڕێگای خوا نیشانەی بەهێزی ئیمانیەتی و نیشانەی بەهێزی ئیخلاسەکەیەتی.

مال سوودێکی زۆر گەورەیە هەیە ئەگەر لە شتی بەسوودا سەرف بکەیت، هەر بۆیە ابن تیمیة کاتێک باسی فەزلی نێوان عثمان و عەلی دەکات کامەیان باشترە باسی ئەوە دەکات عثمان باشترە لە عەلی لەبەر ئەوەی باشترین جیهادی کردووە بە مالی خۆی. (منهاج السنة) (٨/٢٢٩).

جیهاد کردن بە دل و زمان دەکرێت لە هەندێک حاڵەتدا باشتر بێت لە جیهاد کردن بە دەست. (أحکام أهل الذمة) (٢/٧٢٩).

ابن تیمیة ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەوەی زانراو بێت جیهاد کردن بە هەیە بە دەستە، جیهاد کردنیش هەیە بە بەڵگە و ڕوون کردنەوە و بانگەوازی کردنە، هەروەک خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿وَلَوۡ شِئۡنَا لَبَعَثۡنَا فِي كُلِّ قَرۡيَةٖ نَّذِيرٗا٥١ فَلَا تُطِعِ ٱلۡكَٰفِرِينَ وَجَٰهِدۡهُم بِهِۦ جِهَادٗا كَبِيرٗا٥٢﴾ [الفرقان: 51-52]، فەرمانی کردووە بە جیهاد کردن لەگەڵ کافرەکان بە قورئان کە جیهادێکی گەورەیە، ئەم سورەتە مەککی یە و لە مەککە دابەزیوە پێش ئەوەی پێغەمبەری خوا هیجرەت بکات، پێش ئەوەی فەرمان بکات بە شەڕکردن، ئیزنی نەدا شەڕ بکات، ئەم جیهادەش بە زانست و دڵ و ڕوونکردنەوە و بانگەوازی دەکرێت نەک شەڕ کردن). (منهاج السنة) (٨/٨٦).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام