سەردێری پرسیار:حوکمی ئەو کەسەی نییەتی جیهاد کردنی بەسەر دڵدا نەهاتووە؟ ئایا تاوانبار دەبێت؟

بەرواری دانان :2024-12-23 کۆدی پرسیار:3617

پرسیار:

پرسیار: حوکمی ئەو کەسەی نییەتی جیهاد کردنی بەسەر دڵدا نەهاتووە؟ ئایا تاوانبار دەبێت؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن واجبە موسڵمان نییەتی جیهاد کردنی هەبێت هەروەک چۆن نییەتی کردەوەی تری باشی هەیە پێش ئەنجام دان، بەڵگە:

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ (ﷺ): (مَنْ مَاتَ وَلَمْ يَغْزُ وَلَمْ يُحَدِّثْ نَفْسَهُ بِهِ مَاتَ عَلَى شُعْبَةٍ مِنْ نِفَاقٍ) رَوَاهُ مُسْلِمٌ.

واتە: لە ابن عمر دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت فەرمووی: پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرمووی: (هەر کەسێک بمرێت غەزا نەکات یان بەسەر دڵیدا نەهێت و نییەتی نەبێت، ئەوە لەسەر بەشێکی نیفاق مردووە).

فەرموودەکە بەڵگەیە واجبە جیهاد بکرێت لەپێناو خوای گەورەدا ئەگەر جیهادێکی شەرعی بوو و ئاڵایەکە دیار بوو، واجبە لەسەر ئیماندار خۆی ئامادە بکات بۆ جیهاد و نەفسی خۆی ئامادە بکات و نیەتی هەبێت، بە بەردەوامی هەست بە بڕیاری نەفسی خۆی بکات، دەبێت نییەتی هەبێت ئەگەر جیهاد ڕێک کەوت بیکات، ئەگەر کاتی هات ئەوە دەبێت بە کردەوە ئەنجامی بدات، وەک نوێژ و ڕۆژوو و عیبادەتی تر، نوێژ نییەتی هەیە نوێژ دەکات، هەر کاتێک کاتەکەی هات واجبە بە کردەوە ئەنجام بدات. (الحکم التکلیفي) لاپەڕە (١١٠).

ابن تیمیة ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (جیهاد ئەگەرچی (فرض الکفایة)یە بەڵام هەموو موسڵمانان مخاطبن پێی سەرەتاکەی، لەسەر هەمووانە واجبە باوەڕیان بە واجب بوونەکەی هەبێت، هەروەها عەزمی هەبێت لەسەر کردەوەکە ئەگەر لەسەری واجب بوو، هەر بۆیە پێغەمبەری خوا (ﷺ) دەفەرمووێت: (من مات ولم یغزو ...)، خەبەری داوە ئەوەی نییەتی نییە لەسەر بەشێکی نیفاقە. (الإیمان) لاپەڕە (١٢).

فەرموودەکە بەڵگەیە وازهێنان لە جیهاد و نەبوونی نییەتی جیهاد بەشێکە لە بەشەکانی نیفاق، هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون نیفاقەکە نیفاقی ڕاستەقینەیە، هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون ماناکەی ئەوەیە وەک ڕەوشتی دووڕووەکانە ئەگەر نەچن بۆ جیهاد، ئەمە بەشێکە لە بەشەکانی نیفاق و ڕەوشتی دووڕووەکان. (الإکمال) (٦/٣٣٥)، (شرح صحیح مسلم) للنووي (١٣/٦٠).

ئەگەر مرۆڤ وازی لە جیهاد کردن هێنا لە کردەوەی ظاهردا و و نییەتی نەبوو لە باطندا، ئەوە حاڵی وەک حاڵی دووڕووەکانە کە کردەوەی خێر ئەنجام نادەن و نییەتی خێریشیان نییە. (المفهم) (٣/٧٥٠).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام