سەردێری پرسیار:حوکمی پارە قەرزکردن لە زێڕینگر بۆ ئەوەی تووشی ڕیبا نەبێ؟

بەرواری دانان :2024-12-26 کۆدی پرسیار:3618

پرسیار:

پرسیار: حوکمی پارە قەرزکردن لە زێڕینگر بۆ ئەوەی تووشی ڕیبا نەبێ؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: کڕینی زێڕ لە زێڕینگر دەبێت دەست بە دەست بێت و نابێت بە قەرز بێت، هەر کەسێک زێڕ لە زێڕینگر بکڕێت بە قەرز تووشی ڕیبا بووە.

سەبارەت بە قەرزکردن لە زێڕینگر و دواتر زێڕ دەکرێت لە زێڕینگر دوو حاڵەتە:

یەکەم: کڕیار و زێڕینگر نێوانیان بەو جۆرە نییە بەجۆرێک ئەگەر هەر کاتێک داوای پارەی لێ بکات بە قەرز بۆ هەر مەبەستێک پێی بدات، ئەمەیان دروست نییە قەرز بکەیت لێی، فێل کردنە بۆ ئەوەی تووشی ڕیبا نەبێت ڕێگایەکی بۆ خۆی دۆزیوەتەوە بە حساب تەواوە،  لەم حاڵەتە زێڕینگر ئەگەر بۆ بەرژەوەندی خۆی نەبێت یەک درهەمی بە قەرز پێی نادات.

دووەم: کڕیار و زێڕینگر نێوانیان بەو جۆرەیە بەجۆرێک ئەگەر هەر کاتێک داوای پارەی لێ بکات بە قەرز بۆ هەر مەبەستێک پێی دەدات، ئەمەیان هیچی تێدانییە و دروستە.

ئەوەی گرینگ بێت موسڵمان لێی ئاگادار بێت ئەوەیە خوای گەورە ئاگای لە نییەتی هەموو بەندەکانە، فێل لە خوای گەورە ناکرێت، فێل کردن لە شەرعی خوا بۆ حەڵاڵ کردن حەڕام لە تاوانە گەورەکانە.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام