سەردێری پرسیار:دەکرێت ڕوونکردنەوەیەکی پوخت بدەن لەسەر دەرچوونی مەهدی؟

بەرواری دانان :2024-12-30 کۆدی پرسیار:3619

پرسیار:

پرسیار: دەکرێت ڕوونکردنەوەیەکی پوخت بدەن لەسەر دەرچوونی مەهدی؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:

١ـ هیچ بەڵگە نەهاتوون لە قورئان و سوننەت کەی مەهدی دەردەچێت، هیچ بەڵگە نەهاتوون دەرچوونەکەی دیارکردبێت، جگە لەوە نەبێ لە کۆتایی زەمان دەردەچێت.

٢ـ دەرچوونی مەهدی لە کۆتا نیشانەکانی بچووکی قیامەتە.

٣ـ زۆر خەڵک بانگەشەی ئەوە دەکات مەهدی دەرچووە یان لەم نزیکانە دەردەچێت، ئەویش بۆ سەرخستنی مەبەستەکانیانە و چەواشەکردنی خەڵکە.

٤ـ ئینکاری کردنی ئەو فەرموودانەی هاتوون مەهدی دەردەچێت یان لێکدانەوەی تر بۆ کردن کە مەهدی نییە تەنها عیسای کوڕی مەریەم دێت هەڵەیە و ئەو فەرموودەی هاتووە لاوازە.

 ٥ـ زۆر لە زانایان کتێبی سەربەخۆیان نووسیوە سەبارەت بە دەرچوونی مەهدی، بۆ ئەوەی ڕوون بکەنەوە دەرچوون مەهدی شتێکە دەبێت موسڵمان باوەڕی پێی هەبێت، لەوانەی کتێبی سەربەخۆیان نووسیوە:  (الحافظ أبو نعيم) و (أبو داود) و (أبي كثير) و (السخاوي) و (الشوكاني) و زانایانی تر.

٦ـ فەرموودە جێگیر بووە لەگەڵ عیسا (علیە السلام) کۆدەبێتەوە و عیسا نوێژ بەدوای مەهدی دەکات: عن جابر بن عبد الله رضي الله عنه يقول: سمعت النبي  (ﷺ) يقول: (لا تزال طائفة من أمتي يقاتلون على الحق ظاهرين إلى يوم القيامة قال فينزل عيسى بن مريم  صلى الله عليه وسلم فيقول أميرهم تعال صل لنا فيقول لا إن بعضكم على بعض أمراء تكرمة الله هذه الأمة) رواە مسلم (١٥٦).

٧ـ لەسەر موسڵمانە چاوەڕێی مەهدی نەکات بەڵکو لەسەریەتی دەست پێشخەری بکات لە ئەنجام دانی کردەوەی باش و سەرخستنی ئایین.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام