سەردێری پرسیار: ئایا کاتی زیکر بەیانیان و ئێواران کەی دەست پێ دەکات و کەی کۆتای دێت ؟

بەرواری دانان :2018-10-07 کۆدی پرسیار:362

پرسیار:

پرسیار // ئایا کاتی زیکر بەیانیان و ئێواران کەی دەست پێ دەکات و کەی کۆتای دێت ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // سەبارەت بە سەرەتای کاتی زیکری بەیانیان دوو وتە هەیە :

یەکەم : زۆربەی زانایان دەلێن دوای فەجری ڕاستگۆ دەست پێ دەکات ( واتە دوای بانگ نوێژی بەیانی ) .

دووەم : هەندێک زانا دەلێن دوای نیوەی شەو دەست پێ دەکات .

وتەی ڕاست وتەی زۆربەی زانایانە کە دوای فەجری ڕاستگۆ دەست پێ دەکات .

بەلام سەبارەت بە کۆتای کاتی زیکری بەیانیان سێ هەیە :

یەکەم : هەندێک زانا دەلێن بەخۆر هەڵاتن کۆتای بە کاتی زیکری بەیانیان دێت ، کە ئەمە وتەی ابن تیمییە ، ابن قیم ، .....

دووەم : هەندێک زانا دەلێن هەتا کۆتای کاتی چێشت تەنگاو ( واتە هەتا نزیک کاتی نیوڕانە ) .

سێیەم : هەندێک زانا دەلێن هەتا خۆر ئاوا بوون .

وتە ڕاست کۆتای کاتی زیکری بەیانیان هەتا خۆر هەلاتنە .

سەبارەت بە سەرەتای کاتی ئێوارە سێ وتە هەیە :

یەکەم : هەندێک زانا دەلێن دوای نوێژی نیوەڕۆ دەست پێ دەکات .

دووەم : هەندێک زانا دەلێن دوای نوێژی ئێوارە دەست پێ دەکات .

سێیەم : هەندێک زانا دەلێن دوای نۆێژی مغریب دەست پێ دەکات .

وتەی ڕاست وتەی دووەمە کە دوای نوێژی ئێوارە دەست پێ دەکات .

سەبارەت بە کۆتای کاتی زیکری ئێواران پێنج وتە هەیە :

یەکەم : هەندێک زانا دەلێن هەتا خۆر ئاوابوونە .

دووەم : هەندێک زانا دەڵێن هەتا کاتی نوێژی عیشایە .

سێیەم : هەندێک زانا دەلێن هەتا نیوەی شەوە .

چوارەم : هەندێک دەلێن هەتا سێیەکی شەو .

پێنجەم : هەندێک دەلێن هەتا فەجری ڕاستگۆ .

وتەی ڕاست هەتا خۆر ئاوا بوونە ئەگەر دوای خۆرئاوابوونیش بکرێت مجالی تێدایە تا نوێژ عیشا .

خوای گەورە دەفەرمووێت : (( و سبح بحمد ربك قبل طلوع الشمس و قبل الغروب )) [ ق : ٣٩ ] ، لەم ئایەتە دەفەرمووت پێش خۆر هەلاتن و خۆر ئاوا بوون تەسبیحات و سوپاسی خوا بکە .

خوای گەورە دەفەرووێت : (( وسبح بحمد ربك بالعشی و الٳبكار )) [ غافر : ٥٥ ] ، الٳبکار : سەرەتای ڕۆژە ، العشی : کۆتای ڕۆژە .

چەندین فەرموودە هاتوون ئاماژەی بۆ مساء کردووە کە لەو کاتە زیکر بکرێت ، دوای خۆر ئاوا بوون مساء نامێنێت دەبێتە شەو .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( کاتی زیکری ئێوارە لە نوێژی عصرەوە هەتا نوێژی عیشا پێی دەلێن ( مساء ) ، جا دروستە زیکر بکەیت سەرەتای کات یان کۆتایی ، ئیلا ئەو زیکرە نەبێت کە تایبەت کراوە بە شەو وەک خوێندەوەی ئایەت کورسی ، ئەوەی تایبەت کراوە بە شەو شەو دەخوێندرێ ، وە ئەوەی تایبەت کراوە بە ڕۆژ بە ڕۆژ دەخوێندرێ ، سەبارەت بە گێڕانەوەی زیکر کاتێک لەبیرت کرد ئومێدم وایە پاداشتی بۆ بنووسرێ ))

کەواتە سەرەتای کاتی زیکری بەیانیان دوای فەجری ڕاستگۆ دەست پێ دەکات ، وە کۆتاییەکەی هەتا خۆر هەلاتنە ، بەلام ئەگەر عوزری هەبوو دەتوانێت دوای خۆر هەلاتنیش زیکرەکان بکات ، سەرەتای کاتی زیکری ئێوارە دوای ئێوارە دەست پێ دەکات هەتا خۆر ئاوا بوون ، ئەگەر هەتا نوێژی عیشا بکات مجالی تێدایە ، ئەگەر لەم کاتەش نەی کردبوو عوزری هەبوو دەتوانێت بیکات لە دوای عیشا ، واللە ٲعلم .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام