پرسیار: حوکمی خواردنی گۆشت بۆنی بۆگەن بووە یان کەمێک بۆنی لێ دێت؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:
١- ئایینی ئیسلام گرینگی بە تەندروستی مرۆڤ و پاراستنی داوە، لەبەر، لەبەر ئەوەی خواردنی گۆشتی بۆگەن زیان بە مرۆڤ دەگەیەنێت قەدەگەی کردووە، هەروەها بەڵگەی زۆر هاتوون فەرمان کراوە بە خواردنی شتی پاک و شتی پیسیش حەرام کراوە لەبەر ئەوەی زیانی هەیە.
٢- عَنْ أَبِي ثَعْلَبَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ عَنِ النَّبِيِّ (ﷺ) قَالَ: (إِذَا رَمَيْتَ بِسَهْمِكَ فَغَابَ عَنْكَ فَأَدْرَكْتَهُ فَكُلْهُ مَا لَمْ يَنْتُنْ) رواە مسلم (١٩٣١).
واتە: لە أبي ثعلبة دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت فەرمووی: پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرمووی: (ئەگەر تیرەکەی خۆت هاوێشت و نێچیرەکە لێت بزربوو و دواتر دۆزیتەوە ئەوە بیخۆ تا بۆگەن نەبووە).
فەرموودەکە بەڵگەیە نەهی کراوە لە موسڵمان خواردنێک بخوات بۆگەن بووبێت و بۆنی گۆڕدرا بێت، هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون مەکروهە، کە ئەمە وتەی قاضي عیاض و النووي یە، مەگەر زیانی بۆ مرۆڤ هەبێت یان ترسی زیانی هەبێت ئەوکات حەرام دەبێت. (إکمال المعلم) (٦/٣٦٣)، (شرح النووي) (١٣/٨٧).
دووەم: خواردنی گۆشتی بۆگەن حەرامە بە ڕەهایی (مطلق)ی، کە ئەمە وتەی هەندێک شافعی یەکان و مالکی یەکان و ابن حجر و شەوکانی یە. (فتح الباري) (٩/٦١٩)، (نیل الأوطار) (١٥/٨٧).