سەردێری پرسیار:حوکمی ئاژەڵ سەربڕین ڕووەو قیبلە؟

بەرواری دانان :2025-01-02 کۆدی پرسیار:3621

پرسیار:

پرسیار: حوکمی ئاژەڵ سەربڕین ڕووەو قیبلە؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: سەبارەت بە ئاژەڵ سەربڕین ڕووەوە و قیبلە زانایان دەڵێن:

- سوننەتە ئاژەڵ ڕووەوە قیبلە سەرببڕی، لەبەر ئەوەی پێغەمبەری خوا (ﷺ) قوربانی کردووە ڕووەی ئاژەڵەکەی داوەتە قیبلە، هەروەها ابن عمر پێی باش نەبووە گۆشتی ئاژەڵێک بخوات ڕووەو قیبلە سەرنەبڕا بێت. (الموسوعة الفقهیة) (٢١/١٩٦)، (المغني) (٣/٢٢١).

- هەندێک زانا دەڵێن ئاژەڵ سەربڕین ئەگەر عیبادەت بوو ئەوە ڕووەو قیبلە سەربڕین سوننەتە، وەک ئەوەی ئاژەڵ بۆ قوربانی سەرببڕێت، ئەگەر بۆ خواردن بێت عیبادەت نەبێت ئەوە سوننەت نییە ڕووەو قیبلە سەرببڕی. (فتح ذي الجلال والإکرام) (١٤/٣١٩).

- ئاژەڵ سەربڕین ڕووەو قیبلە مەرج نییە بۆ سەربڕین، واتە: مەرج نییە بۆ حەڵاڵ بوونی گۆشتی ئاژەڵەکە، پێچەوانەی هەندێک خەڵکی عەوام کە بە مەرجیان داناوە و هەڵەن لەمەدا. (فتح ذي الجلال والإکرام) (١٤/٣١٩).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام