سەردێری پرسیار:حوکمی نییەت بۆ نوێژ کورت کردن و کۆکردنەوە؟

بەرواری دانان :2025-01-06 کۆدی پرسیار:3622

پرسیار:

پرسیار: کەسێک لەسەفەر بوو نوێژی نیوەڕۆی کرد دواتر ویستی عصر بکات جمع بکات، پێش نوێژی نیوەڕۆ نیەتی جمعی نەهێناوە ئایا نوێژی دروستە؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: نییەت مەرج نییە بۆ کۆکردنەوەی نوێژ، بەڵکو دروستە نییەت نەهێنی لەناو نوێژی یەکەم مادەم هۆکارەکەی ماوە هۆکاری کۆکردنەوەی نوێژ، کە ئەمە وتەی حەنەفی و مالکی و هەندێک شافعی یەکان و وتەیەکە لە وتەکانی حەنابلە و ابن تیمیە و ابن حجر و ابن باز و ابن قیمە، بەڵگە:

ـ عن أبي هُرَيرَة رَضِيَ اللهُ عنه، قال: (صَلَّى النبيُّ (ﷺ) إحْدى صلاتَي العَشيِّ- قال محمد: وأكثرُ ظنِّي العَصر- ركعتينِ، ثمَّ سَلَّم ثمَّ قام إلى خَشبةٍ في مُقدَّمِ المسجدِ فوضع يدَه عليها، وفيهم أبو بكر وعُمرُ رَضِيَ اللهُ عنهما، فهابَا أن يُكلِّماهُ وخرَج سَرَعانُ الناسِ، فقالوا: أَقصُرتِ الصَّلاةُ؟ ورجل يدعوه النبيُّ (ﷺ) (ذو اليدين) فقال: أَنسيتَ أم قَصُرتْ؟ فقال: لم أَنسَ ولم تَقْصُر! قال: بلى قد نَسيتَ، فصلَّى ركعتينِ، ثمَّ سلَّمَ، ثمَّ كبَّر فسجَد مثلَ سجودِه أو أطولَ، ثمَّ رفَعَ رأسَه فكَبَّر، ثمَّ وضَع رأسَه فَكبَّر فسجَد مِثل سجودِه أو أطولَ، ثمَّ رفَع رأسَه وكبَّر).

ڕووی کردنە بەڵگە: ئەگەر نوێژ کورت کردنەوە دروست نەبێ مەگەر بە نییەت ئەوە هاوەڵان پرسیاری وەیان نەدەکرد نوێژ کورت بۆتەوە. (مجموع الفتاوى) لابن تيمية (24/50).

ـ پێغەمبەری خوا (ﷺ) کاتێک دەرچوو لە مەدینە نوێژی عصری لە (ذِي الحُلَيفة) ئەنجامدا دوو ڕەکاعەت، فەرمانی پێیان نەکرد بە نییەت هێنان بۆ نوێژ کورت کردن. (مجموع الفتاوى) لابن تيمية (24/50).

ـ پێغەمبەری خوا (ﷺ) نوێژی بە هاوەڵان کردووە بە کورت کردنەوە و کۆکردنەوە، فەرمانی بە هیچ هاوەڵێک نەکردووە بە نییەت هێنان بۆ کورت کردنەوە و کۆکردنەوەی نوێژ. (مجموع الفتاوى) لابن تيمية (24/50).

ـ وتەی: (إنَّمَا الأَعْمَالُ بِالنِّيَّاتِ)، مفهومی فەرموودەکە بەڵگەیە هەر شتێک کردەوە نەبێت پێویست بە نییەت نییە، نموون: کۆکردنەوەی نوێژ (جمع)، وتەی ڕاست ئەوەیە نییەت مەرج نییە، پێچەوانەی زۆربەی شافعی یەکان کە بە مەرج دادەنێن.

شێخی ئێمە شیخ الاسلام پێچەوانەی ئەوانی کردووە و دەفەرمووێت: نوێژ کۆکردنەوەی کردەوە نییە، بەڵکو کردەوەکە نوێژە، هەروەها پاڵ پشتیش بۆ ئەمە پێغەمبەری خوا (ﷺ) لە غەزوەی تەبوک نوێژی کۆکردۆتەوە، ئەمەی بۆ مأمومەکان باس نەکردووە ئەوانەی لەگەڵی بوون، ئەگەر مەرج بوایا ئاگاداریان دەکردەوە). (فتح الباري) لابن الحج (1/18).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام