پرسیار: خوای گەورە رێگری لە پێغەمبەری خودا (ﷺ) کرد کە بۆ دایکی بپارێتەوە، ئایا موسڵمانان دەتوانن داوای لێ خۆش بۆ بۆ دایکی و باوکی پێغەمبەر (ﷺ) بکات؟
وەڵام: زانایان دەڵێن دایک و باوکی پێغەمبەر بە کافری مردوون، بەڵگە:
١- عَنْ أَنَسٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ أَنَّ رَجُلا قَالَ: يَا رَسُولَ اللَّهِ، أَيْنَ أَبِي؟ قَالَ: فِي النَّارِ. فَلَمَّا قَفَّى دَعَاهُ، فَقَالَ: إِنَّ أَبِي وَأَبَاكَ فِي النَّار. رواە مسلم (٢٠٣).
واتە: لە ئەنەسی کوڕی مالک دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: پیاوێک گوتی: ئەی نێردراوی خوا باوکم لەکوێیە؟ پێغەمبەر فەرمووی: (باوکت لەناو ئاگرە)، کاتێک پیاوەکە ڕۆیشت بانگی کرد فەرمووی: (باوکی من و باوکی تۆ لەناو ئاگرن).
ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (هەر کەسێک لەسەر کوفر بمرێت بۆ ناو ئاگرە، خزم و نزیکەکانی هیچ سوودی بۆی نییە، هەروەها هەر کەسێک لە ئەهلی فەترە لەسەر پەیکەرپەرستی بمرێت بۆ ناو ئاگرە، ئەمەیان سزادان نییە پێش ئەوەی بانگەوازیان پێ بگات، بە تەئکید ئەمانە بانگەوازی ئیبراهیم و پێغەمبەرانی تریان پێگەیشتووە). شرح صحيح مسلم (٣/٧٩).
٢- عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ (ﷺ): اسْتَأْذَنْتُ رَبِّي أَنْ أَسْتَغْفِرَ لأُمِّي فَلَمْ يَأْذَنْ لِي، وَاسْتَأْذَنْتُهُ أَنْ أَزُورَ قَبْرَهَا فَأَذِنَ لِي. رواە مسلم (٩٧٦).
واتە: لە ئەبو هوڕەیڕە دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: پێغەمبەر (ﷺ) فەرمووی: (داوای ئیزنم لەخوای گەورە کرد داوای لێ خۆش بوون بۆ دایکم بکە ئیزنی نەدام، داوای ئیزنم لێ کرد سەردانی گۆڕی بکەم ئیزنی دام.
دروست نییە داوای لێخۆش بوون بۆ موشریک و کافرەکان بکەیت، ئەوانەی لەسەر کوفر مردوون، لەبەر وتەی: ﴿مَا كَانَ لِلنَّبِيِّ وَالَّذِينَ آمَنُوا أَنْ يَسْتَغْفِرُوا لِلْمُشْرِكِينَ وَلَوْ كَانُوا أُولِي قُرْبَى مِنْ بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُمْ أَنَّهُمْ أَصْحَابُ الْجَحِيمِ﴾.
تەئکیدکردنەوە لە حەڕامی داوای لێخۆش بوون کردن بۆ موشریکەکان کردن دوای ئەوە بەدیارکەوت لەسەر کوفر مردوون، هەروەها حەڕامە وەسف بکرێت بە ڕەحمەتی و خوا لێ خۆش بوو، لەبەر ئەوە نەهی هاتووە بە شێوەی نەفی، لەبەر وتەی: ﴿مَا كَانَ لِلنَّبِيِّ وَالَّذِينَ آمَنُوا﴾.، ئەگەر دروست نەبێت داوای لێخۆش بوون بۆ موشریکی نزیک بکەیت ئەوە موشریکی دوور لەپێشترە.
ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (داوای لێ خۆش بوون بۆ کافر دروست نییە، بە بەڵگەی کتاب و سوننەت و یەک دەنگی ھەموو زانایان). مجموع الفتاوى (١٢/٤٨٩).
ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (نوێژکردن لەسەر کافر و دوعاکردن بۆی بە لێ خۆش بوون حەڕامە بە دەقی قورئان و یەک دەنگی ھەموو زانایان). المجموع (٥/١١٩).