پرسیار: حوکمی دووبارەکردنەوەی ئایەتێک بۆ چەندین جار لەناو نوێژدا؟ واتە: ڕاستەوخۆ دوای فاتحە بۆ چەندین جار یەک ئایەت دووبارە کەیتەوە؟
وەڵام: زانایان دەڵێن دووبارەکردنەوەی ئایەت لەناو نوێژدا دوو حاڵەتە:
یەکەم: دووبارە دەکاتەوە بۆ بیر لێکردنەوە و خشوع، ئەمەیان دروسته و سوننەت پێی هاتووە، بەڵگە:
ـ عَنْ أَبِي ذَرٍّ قَالَ: صَلَّى رَسُولُ اللهِ (ﷺ) لَيْلَةً فَقَرَأَ بِآيَةٍ حَتَّى أَصْبَحَ، يَرْكَعُ بِهَا وَيَسْجُدُ بِهَا: (إِنْ تُعَذِّبْهُمْ فَإِنَّهُمْ عِبَادُكَ وَإِنْ تَغْفِرْ لَهُمْ فَإِنَّكَ أَنْتَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ). (المسند) (35 / 256)، إسناده حسن، (مجموع فتاوى الشيخ ابن باز) (11/343).
دووەم: دووبارە دەکاتەوە بۆ لەبەرکردن، لەبەرکردن لە کردەوەی نوێژ نییە، بۆیە ڕێگەپێدراو نییە.