پرسیار: ئایا ئەوەی بەسەر ئەمەریکا هاتووە کە ئاگر شارەکەیان گرتۆتەوە دەتوانێ بڵێی لەبەر تاوان و ستەمیانە یان شتێکی سروشتی یە؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:
١ـ زانایان دەڵێن خوای گەورە دۆستی ئیماندارانە و ئیمانداری خۆشی دەوێت، بۆیە نایەوێت موسڵمان بەردەوام بێت لەسەر تاوان و سزایان دەدات تا بگەڕێنەوە یان ببێتە کەفارەت بۆیان، بەڵام کافر بە پێچەوانەوە مۆلەتی دەدات و زیاتر ڕایدەکێشێت بێ ئەوەی هەستی پێ بکات.
٢ـ بەڵاو و ناخۆشی ھۆکارەکەی دوو شتن:
یەکەم: تاوان ھۆکارە بۆ بەڵاو و ناخۆشی جا تاوانی گەورە بێت یان بچووک یان کوفر یان شیرک، خوای گەورە سزای دەدات وەک سزاییەکی پێشەکی پێش قیامەت.
دووەم: ویستی خوای گەورە بۆ ئەوەی پلەکانی ئیماندار بەرز بکاتەوە بە ئارام گرتن و گەڕانەوە، خوای گەورە پێغەمبەرەکان و پیاوچاکانی تاقیکردۆتەوە بۆ ئەوەی پلەکانیان بەرز بکاتەوە.
٣ـ ئەو قەومەی تووشی بەڵاو و ناخۆشی بووە ئەم دوو حالەتەیە:
یەکەم: ئەگەر قەومەکە کافر بوو، ناکرێت بەڵا و ناخۆشییەکە بۆ ئەوە بێت پلەی پێ بەرزببێتەوە.
دووەم: ئەگەر قەومەکە موسڵمان بوو، دوو ئەگەری ھەیە:
یەکەم: یان کەسەکە موسڵمانێکە تاوان بە ئاشکرایی دەکات و فاسقی یەکەی دیارە، لەم حالەتە واگومان دەبردرێت ئەمە سزاییە بۆی و بەھۆی تاوانەکانیەوە بووە، چونکە لاچوونی تاوان لەپێشترە لە بەرزبوونەوەی پلەکانی، تاوانبار زیاتر پێویستی بە لێخۆش بوونە لە پلە بەرزبوونەوە.
دووەم: یان کەسەکە موسلمانێکە عابدە و کردەوەی باش دەکات و بەردەوام ڕووی لە خوای گەورەیە، لەم حاڵەتە وا گومان دەبردرێت بەلایەکە وەک ڕێز و بەرزبوونەوەی پلەکانییەتی.
٤ـ ئەوەی لە ئەمەریکا دەگوزەرێت هۆکارەکەی کردەوەیان خۆیان بووە کە ستەمکارن و فەسادیان لە زەویدا بڵاوکردۆتەوە و موسڵمانان بە ناحەق دەکوژن، ژن و مناڵ و پیر و پەکەوتە دەکوژن.
٥ـ ئەگەر مێژوو بخوێنیتەوە ستەمکار ئەگەر چەند مۆلەتی درابێ لە کۆتاییدا لەناوبردراوە، حیکمەت لەم مۆلەت دانەش ئەوەیە بەڵکو بگەڕێتەوە و هەروەها بۆ ئەوەی ئیمانداری ڕاستگۆش بەدیار بکەوێ.