سەردێری پرسیار:حوکمی دوو ڕەکاعەت نوێژی دەست نوێژ ئەنجام دان دوای تەیەموم؟

بەرواری دانان :2025-01-25 کۆدی پرسیار:3628

پرسیار:

پرسیار: حوکمی دوو ڕەکاعەت نوێژی دەست نوێژ ئەنجام دان دوای تەیەموم؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:

١- سوننەتە دوای دەست نوێژ گرتن دوو ڕەکاعەت نوێژ ئەنجام بدەیت، بەڵگە:

- فەرموودەی عثمان کاتێک باسی دەست نوێژی پێغەمبەری خوا دەکات پاسان دەفەرمووێت: پێغەمبەری خوا (ﷺ) : (مَنْ تَوَضَّأَ ‌نَحْوَ ‌وُضُوئِي ‌هَذَا ثُمَّ صَلَّى رَكْعَتَيْنِ لَا يُحَدِّثُ فِيهِمَا نَفْسَهُ: غُفِرَ لَهُ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذَنْبِهِ). رواه البخاري (158).

- عن أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ الله عنه: أن النبي (ﷺ) قال لِبِلَالٍ عِنْدَ صَلَاةِ الْفَجْرِ: (يَا بِلَالُ حَدِّثْنِي بِأَرْجَى عَمَلٍ عَمِلْتَهُ فِي الْإِسْلَامِ فَإِنِّي سَمِعْتُ ‌دَفَّ ‌نَعْلَيْكَ بَيْنَ يَدَيَّ فِي الْجَنَّةِ). قَالَ: مَا عَمِلْتُ عَمَلًا أَرْجَى عِنْدِي: أَنِّي لَمْ أَتَطَهَّرْ طَهُورًا فِي سَاعَةِ لَيْلٍ أَوْ نَهَارٍ إِلَّا صَلَّيْتُ بِذَلِكَ الطُّهُورِ مَا كُتِبَ لِي أَنْ أُصَلِّيَ). رواه البخاري (1098).

٢- فەرموودەی بیلال لەوانەیە تەیەمومیش بگرێتەوە بۆ دوو ڕەکاعەت نوێژ ئەنجام دان دوای تەیەموم کردن، لەبەر وتەی: (أني لم أتطهر طهورا ...)، ئەمەیان دەست نوێژ و خۆشۆردن و تەیەموم دەگرێتەوە، نزیکتر ئەوەیە مەجالی تێدایە، واللە أعلم.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام