سەردێری پرسیار:پرسیار: کەسێک سەلامی کردووە بە سلاو، چۆن وەلامی سەلامەکەی بدەمەوە؟

بەرواری دانان :2025-01-25 کۆدی پرسیار:3630

پرسیار:

پرسیار: کەسێک سەلامی کردووە بە سلاو، چۆن وەلامی سەلامەکەی بدەمەوە؟

دەقی وەڵام:

وەلام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:

١- دروستە سەلام بکرێت بە شێوەی: (سلام) یان (السلام)، لەبەر ئەوەی ئیبراهیم (علیە السلام) وەڵامی سەلامی داوەتەوە بە شێوازی: (سلاما)، هەروەها خوای گەورە سەبارەت بە ئەهلی بەهەشت دەفەرمووێت: ﴿تَحِيَّتُهُمۡ يَوۡمَ يَلۡقَوۡنَهُۥ سَلَٰمٞۚ وَأَعَدَّ لَهُمۡ أَجۡرٗا كَرِيمٗا٤٤﴾ [الأحزاب: 44]، کەواتە سەلام کردن و وەڵام دانەوە بەم شێوازە دروستە.

٢- باشتر وایە سەلام بە (سلام) یان (السلام) بکرێت نەک بە کوردی (سڵاو)، هەروەها لەمەش باشتر ئەوەیە (السلام علیکم ورحمة اللە وبرکاتە) و ئەو شێوازانەی فەرموودە پێی هاتوون.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام