سەردێری پرسیار: فلیم کارتۆن دروستکردن لەسەر پیاوچاکان؟

بەرواری دانان :2025-01-25 کۆدی پرسیار:3632

پرسیار:

پرسیار: فلیم کارتۆن دروستکردن لەسەر پیاوچاکان؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: بن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: دروستە تمثیل بكرێت بەلام بە مەرج:

١- نابێت درۆی تێدا بێت، ئەگەر درۆی تێدا بوو نابێت.

٢- وە نابێت ڕۆلی کەسێک ببینی کە حەقی ڕێز گرتنی هەیە، وەک هاوەلان و زانایان و ئەوانی تری وەک ئەمانە.

٣- دەبێت تەمثیلیەکە سوودی هەبێت، چارەسەری کێشەکان بکات یان هەر سوودێکی تری وەک ئەمە.

٤- نابێت ژن ڕۆلی پیاو ببینێ و وە پیاو ڕۆلی ژن ببینێت، چونکە لەعنەت کراوە بە خۆ چوواندن بە ژن وە هەروەها پێچەوانەش ژن خۆی بچوێنێت بە پیاو.

٥- هەروەها نابێت ڕۆلی ئاژەل ببینیت، چونکە خوای گەورە باسی خۆ چوواندنی ئاژەل نەکردووە ئیلا بە زەمکردن نەبێت وە هەروها پێغەمبەریش.

٦- هەروەها نابێت ڕۆلی کافر ببینیت، کوفریان دووبارە بکاتەوە.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام