سەردێری پرسیار:حوکمی لێدان لە ڕوخسار؟

بەرواری دانان :2025-01-30 کۆدی پرسیار:3633

پرسیار:

پرسیار: حوکمی لێدان لە ڕوخسار؟

دەقی وەڵام:

وەلام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:

١- لێدان لە ڕوخسار حەرامە، هەموو زانایان یەک دەنگن نابێت لە ڕوخسار بدرێت، لەبەر وتەی پێغەمبەری خوا (ﷺ): (إذا قاتل أحدکم فلیجتنب الوجە)، ڕیوایەت هاتووە: (إذا ضرب أحدکم فلیجتنب الوجە). رواە البخاري (٢٥٦٠)، ومسلم (٢٦١٢).

٢- لێدان لە ڕوخسار دروست نییە جا بۆ تەمبێ کردن بێت یان فێربوون یان تۆلە سەندنەوە یان بەگری کردن لە نەفسی خۆت یان جێ بەجێ کردنی سنورەکان، یان کاتی جیهاد کردن. (فتح الباري) (٥/١٨٣)، (سبل السلام) (٢/٦٦٧).

٣- نابێت لە ڕوخساری ئاژەڵ بدرێت، ئەی چۆن دەبێت لە ڕوخساری ئافرەت یان خزمەتکار یان مناڵ بدرێت؟!

٤- حیکمەت لە حەڕام بوون لە لێدان لە ڕوخسار ئەوەیە روخسار ئەندامێکی بەڕێزە و دیارە و بەرچاوە جیاوازە لە هەموو ئەندامەکانی تر، بریندار کردنی شکاندنی کەسەکە و دەروونی کەسەکەی تێدایە، هەروەها ڕوخساری دەگۆڕدرێت، لەبەر ئەوەی ناسکە و چۆن لێی بدەیت کاریگەری لەسەر شێواندنی ڕوخساری دروست دەبێت.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام